کوردستانی

پاسێكی گه‌شتیاری له‌سلێمانی ئاگری تێبه‌ربوو

شكۆی كوردستان-

ئەمشەو پاسێکی گەشتیاریی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لەشاری سلێمانی ئاگری گرت و لەماوەیەکی کەمدا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا، بەگوێرەی زانیارییەکانیش لە ئەنجامی روداوەکە شۆفێری پاسەکە بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا و روداوەکە زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.

لەنزیک پردی کۆبانێ پاسێکی گەشتیاری ئاگری گرت

بەگوێرەی زانیارییەکان کە خەندان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانییەوە دەستیکەوتوە، ئەمشەو لەسەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود لەنزیک پردی کۆبانێ پاسێکی گەشتیاری ئاگری گرتوە، روداوەکەش لەماوەیەکی کەمدا کۆنتڕۆڵکراوە و شۆفێری پاسەکە بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

 زیانی گیانی تۆمارنەکراوە

لە روداوەکەدا زیانی گیانی تۆمارنەکراوە و لەئێستادا شەقامەکە بەڕوی هاتوچۆی شۆفێراندا دوبارە کراوەتەوە.

پاسێک لەسەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود بەهۆی شۆرتی کارەبا گڕیگرت

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمشەو پاسێک لەسەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود لەنزیک پردی کۆبانێ بەئاراستەی پردی دەباشان، بەهۆی شۆرتی کارەبا گڕیگرت، ڕوداوەکەش زیانی گیانی نەبوە”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close