شكۆی كوردستان-
به‌پرسێكی سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانی روسیا به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكانو په‌نایان بۆ به‌كارهێنانی درۆونه دروستكراوه‌كانی ئێران له جۆری Shahed-136 بروه، كه پێشتر به‌هۆی گومان له بونی كێشه‌ی ته‌كنیكی به‌كاریان نه‌ده‌هێناو له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه توانیویانه تۆپهاوێژێكی هاوته‌رز له جۆری M777 تێكبشكێنن.
به‌پێی رۆژنامه‌ی The Guardian، به‌پرسێكی سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیا له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاندوه، هێزه‌كانی روسیا بۆ یه‌كه‌مینجار درۆونی دروستكراوی وڵاتی ئێرانیان دژ به چه‌ند خاڵێكی به‌رگری وڵاته‌كه‌یان له ناوچه‌كانی باكوری رۆژهه‌ڵات تاقیكردوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای گومان له بونی كێشه‌ی ته‌كنیكی، به‌ڵام هێزه‌كانی روسیا درۆونی ئێرانیان به‌كارهێناوه
باسی له‌وه‌شكردوه، یه‌كه‌مینجاره كه هێزه‌كانی روسیا به‌شێوه‌یه‌كی له ناكاو په‌نایان بۆ به‌كارهێنانی درۆونی ئێرانی بردوه، كه پێشتر له راپۆرته‌كانیاندا گومانی بونی كێشه‌ی ته‌كنیكی تێیاندا ده‌كرد، بۆیه به‌كاریان نه‌ده‌هێنا.
هێزه‌كانی روسیا درۆونی ئێرانی له جۆری Shahed-136یان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌كارهێناوه
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازیه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هێزه‌كانی روسیا درۆونی ئێرانی له جۆری Shahed-136یان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌كارهێناوه و توانیویانه سیستمی تۆپهاوێژی ئه‌مریكی په‌ره‌پێدراو له جۆری Howitzer M777 تێكبشكێنن، ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسانتره بۆ ئه‌وان، چونكه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به 100 تۆپ و موشه‌ك به‌كاربهێنێت به درۆنێكی هاوشێوه ئامانجێكه‌كه‌یان بپێكن.
درۆونه‌كان له توانایاندایه زیاتر له 36 گیلۆگرام له مادده‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵبگرن
له باره‌ی چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و زیانه‌كانیشیه‌وه ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، درۆونه‌كان له توانایاندایه زیاتر له 36 گیلۆگرام له مادده‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵبگرن و ئه‌مه‌ش كێشه بۆ تۆپهاوێژو سیستمه موشه‌كییه‌كانیان دروستده‌كات، چونكه ئه‌و درۆونانه ته‌نها پێویستیان به پێگه‌یه‌كی هه‌ڵدان هه‌یه.
