نێودەوڵەتیکوردستانی

ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی ئێران به‌رده‌وامه‌

شكۆی كوردستان-

دوای هەژدە ڕۆژ لە ناڕەزایەتی خەڵک لە سەرتاسەری ئێران، لەگەڵ درێژەدان بە دروشمەکانی ‘مەرگ بۆ دیکتاتۆر’ و ‘ژن ژیان ئازادی’ ناڕەزایەتییەکان لە شەقامەکانەوە بۆ زانکۆ و خوێندنگاکان تەشەنەی سەندووە.

لەگەڵ ئەوەشدا کە بە شێویەکی بەرفراوان ئەنتەرنێت لە ئێراندا سنووردارکراوە و ناردنی وێنە و ڤیدۆ بۆ دەرەوە زۆر کەم بووەتەوە، بەڵام هەندێک وێنە و ڕاپۆرت ئاماژە بەوە دەکەن کە خەڵکی لە تارانی پایتەخت و شارەکانی تردا شەقامیان بەجێنەهێشتووە و تا ئێستاش بەردەوامن لەو خۆپیشاندانانەی لە پاش مەرگی ژینا ئەمینیەوە دەستیان پێکردووە.

لە لایەکی دیکەوە بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی خەڵک بە سەرکردایەتی ژنان لە قوتابخانەکاندا، بە تایبەتی ئامادەیی کچان، بە لابردنی حیجابی زۆرەملێ و سووتاندن و دڕاندنی وێنەی سەرکردەکانی پێشوو و ئێستای ئێران، لە شارە جیاجیاکانی ئێراندا زیادی کردووە.

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گرتە ڤیدیۆییەکی لە تویتەری فەرمی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی ” خوێندکارە ئازاکانی خوێندنگایەکی تاران بە پێی بەسەر وێنەی خومەینی و خامەنەئیدا دەڕۆن و دروشمی ‘ نەترسن نەترسن ئێمە هەمومان پێکەوەین’ و ژن، ژیان ئازادی ‘ دەڵێنەوە”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close