کوردستانی

بۆمبارانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ به‌رده‌وامه‌

شكۆی كوردستان-

بۆمبارانه‌كانی سوپای توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و جارێکی دیکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا سنوری پێنجوێنی بۆردومان کرد و قائیمقامی قەزاکەش رایگەیاند، بۆردومانەکان زیانی گیانیان نەبوە.

سنوری گوندێکی سەر بە ناحیەی ناڵپارێز بۆردومان کرا 

ئەمشەو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا سنوری گوندێکی سەر بە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێنی بۆردومان کرد، بۆردومانەکەش زیانی گیانی نەبوە.

پاساوی بۆردومانەکان هەرچییەک بێت دواجار زیان بە جوتیاران دەکەوێت 

پەیوەست بەم بابەتە زانا ره‌حمان، قائیمقامی قه‌زای پێنجوێن به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج هیچ بنکە و بارەگایەکی  پەکەکە یان هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لێ نییە، ئەوانیش هیچ جوڵەیەکی سەربازییان لەو سنورەدا نەبینیوە، بەڵام پاساوی بۆردومانەکان هەرچییەک بێت دواجار کەرتی کشتوکاڵی سنورەکە و جوتیاران زیانیان بەرکەوتوە.

 سنوری نێوان هەردو گوندی کۆشکەوە و ساڵیاوا بۆردومانکران 

دوێنێش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان سنوری نێوان هەردو گوندی کۆشکەوە و ساڵیاوای سەر بە ناوەندی قەزای پێنجوێنی بۆردومانکرد، بۆردومانەکەش زیانی گیانی نەبو.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close