نێودەوڵەتی

موقتەدا سەدر بڕیارێکی توندی دژی ڕەوتەکەی خۆی دەرکرد

شکۆی کوردستان-

کەمێک پێش ئێستا و بەم نیوەشەوە، موقتدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بڕیاری دا تەواوی رەوتی سەدر سڕ بکات و تا ماوەی یەک ساڵ کارەکانیان رابگرێت، تەنیا نوێژی هەینی و چەند چالاکییەکی سنوورداریان دەمێنێت.
هەروەها بڕیاری دا مەزاری باوکیشی تا دوای جەژنی رەمەزان دابخرێت.
هاوکات موقتەدا سەدر رایگەیاندووە کە لەم شەوەوە دەبێ بڕیارەکانی جێبەجێ بکرێت.
لەبارەی هۆکاری ئەو بڕیارەی، سەدر ئاماژەی بەوە داوە کە هەڵەیە ئەگەر بیەوێ ببێتە چاککەرەوەی عێراق، کەچی نەتوانێ چاکسازی لەنێو رەوتی سەدردا بکات. هاوکات کەسانێکی نێو رەوتەکەشی بە گەندەڵی تۆمەتبار کردووە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close