شكۆی كوردستان-
كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكور رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی موشه‌كی وڵاته‌كه‌ی هۆشدارییه‌كی ڕون و ئاشكرایه بۆ دوژمنه‌كانمان
ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باكوری له‌سه‌ر زاری كیم جونگ ئونه‌وه بڵاویكرده‌وه، “سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵدانی موشه‌كێك، هۆشداریه‌كی رونه بۆ دومنان”.
دو موشه‌كی كروزی ستراتیژی دورمه‌ودایان به سه‌رپه‌رشتی كیم جونگ ئون هه‌ڵداوه
دوێنێ كۆریای باكور ڕایگه‌یاند، دو موشه‌كی كروزی ستراتیژی دورمه‌ودایان به سه‌رپه‌رشتی كیم جونگ ئون هه‌ڵداوه، كه “ڕه‌زامه‌ندییه‌كی زۆری” خۆی به‌م تاقیكردنه‌وه ده‌ربڕیوه.
له ساڵی 2017ه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره موشه‌كێك به ئاسمانی ژاپۆن هه‌ڵبدات
كۆریای باكور له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی چه‌كدا به به‌رده‌وامی تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی ئه‌نجامده‌دات، به‌ڵام له ساڵی 2017ه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره موشه‌كێك به ئاسمانی ژاپۆن هه‌ڵبدات.
كۆریای باكور ئه‌مساڵ زیاتر له 30 موشه‌كی تاقیكردۆته‌وه كه هه‌ندێكیان مه‌ودای دوریان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا
تاقیكردنه‌وه‌كانی بریتی بون له موشه‌كی بالیستیك و موشه‌كی كروز و موشه‌كی هایپه‌رسۆنیك یان (خێراتر له‌ده‌نگ) كه له به‌رزاییه نزمه‌كاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی رادار ده‌ستنیشانی بكات ده‌ڕوات.