نێودەوڵەتی

پوتین سزای نوێ به‌سه‌ر ئۆكرانیادا ده‌سه‌پێنێت

شكۆی كوردستان-

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا فەرمانێکی سەرۆکایەتی دەرکرد و بەگوێرەی بڕیارەکەش لەو چوار ناوچەیەی ئۆکرانیا کە مۆسکۆ بە فەرمی خستونیەتییە سەر وڵاتەکەی، دۆخی نائاسایی رادەگەیەنرێت، هەروەها هاوکاری و دەسەڵاتی سەربازی زیاتریش بە دەسەڵاتدارانی هەر چوار ناوچەکە دەدەرێت بۆ ئەوەی ئاسایشی خۆیان بپارێزن.

لەهەر چوار ناوچەکە دۆخی نائاسایی رادەگەیەنێت

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشكرد، لەکۆماری لۆهانسک و دۆنێستک و هەرێمی خێرسۆن و زاپۆرۆژیا دۆخی نائاسایی رادەگەیەنێت (لەدۆخی نائاساییدا سوپا حکومڕانی دەگرێتە دەست و کارکردن بە یاسا مەدەنییەکان رادەگیرێت)، بڕیارەکەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی فیدڕاڵی روسیا پەسەندیکرد، راستەوخۆ دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

رژێمەکەی ئۆکرانیا لە پشت هێرشە تیرۆرستییەکەی تەقاندنەوەی پردی کریمیاوە بو

ئەوەشی خستەڕو، “رژێمەکەی ئۆکرانیا لە پشت هێرشە تیرۆرستییەکەی تەقاندنەوەی پردی کریمیاوە بوە، بۆیە بڕیارمداوە دۆخی جەنگ لە کۆماری لۆهانسک و دۆنێستک و هەرێمی خێرسۆن و زاپۆرۆژیا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەسەڵاتی زیاتر دەدەین بە حاکمی ئەو ناوچانە بۆ رێکخستنەوەی کارەکان و پشتیوانی زیاتری دامەزراوە سەربازییەکان”

ئۆکرانیا گفتوگۆ و دانوستانی بە هەمو شێوەیەک رەتکردوەتەوە 

سەرۆکی روسیا دەڵێت، “ئۆکرانیا گفتوگۆ و دانوستانی بە هەمو شێوەیەک رەتکردوەتەوە و ئێستاش بەردەوامە لە هێرشکردنەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی، بۆیە لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەماندا هەمو رێکارەکانمان بۆ چۆنیەتی وەڵامدانوەی مەترسییەکان تاوتوێ کرد، بڕیاریشدرا دۆخی جەنگ لەو چوار ناوچەیە و دۆخی ئامادەییش لە چەند هەرێمێکی دیکە روسیا بەردەوامی هەبێت”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close