شكۆی كوردستان-
ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، زانیاری‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئێران له‌سه‌ر شێوه‌ی چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌كی تایبه‌ت له كرێمیا بونیان هه‌بوه و یارمه‌تی هێزه‌كانی روسیایان داوه له پێناو ئه‌نجامدانی هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بۆسه‌ر كیێڤ و ده‌شڵێت، “ئێران ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بوه‌ته به‌شێك له‌م جه‌نگه‌ی روسیا دژ به ئۆكرانیا و ئه‌مریكا گشت رێگایه‌كی سزادان به‌رامبه‌ر به‌م هه‌نگاوه‌ی تاران ده‌گرێته‌به‌ر”.
جۆن كێربی، ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له میانه‌ی لێدوانێدا رایگه‌یاند، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌وه دڵنیایان ده‌كه‌نه‌وه كه به‌شێك له سوپای ئێران له هه‌رێمی كرێمیا بونیان هه‌بوه و یارمه‌تی هێزه‌كانی روسیایان داوه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر ئۆكرانیا.
هێزه‌كانی ئێران له‌سه‌ر شێوه‌ی كه‌تیبه‌ی جودا جودا له كرێمیا بونیان هه‌بوه و هاوكاریی تاكتیكیان به هێزه‌كانی روسیا پێشكه‌شكردوه
وتیشی، “زانیارییه‌كانمان ئه‌وه‌مان بۆ رونده‌كه‌نه‌وه كه هێزه‌كانی ئێران له‌سه‌ر شێوه‌ی كه‌تیبه‌ی جودا جودا له كرێمیا بونیان هه‌بوه و كه‌سانی ته‌كنیكی تایبه‌ت بون به یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی روسیا له پێناو ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی له رێگه‌ی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانیانیانه‌وه (Drowns)”.
ئێران ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بوه‌ته به‌شێك له‌م جه‌نگه‌ی روسیا دژ به ئۆكرانیا
ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردوه، “ئێران ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بوه‌ته به‌شێك له‌م جه‌نگه‌ی روسیا دژ به ئۆكرانیا و له رێگه‌ی دابینكردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بوه‌ته هۆی كوژرانی هاوڵاتیانی سیڤیل و زیان گه‌یاندن به ژێرخانی ئابوری كیێڤ”.
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی ده‌دات له پێناو ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی تاران بۆ مۆسكۆ بخاته به‌رده‌ست
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی ده‌دات له پێناو ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی تاران بۆ مۆسكۆ بخاته به‌رده‌ست و به خێرایش كار له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر چه‌كه ئێرانی و روسییه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت و هاوكگارییه‌كانیشمان بۆ ئۆكرانیا دوپاتده‌كه‌ینه‌وه”.