شكۆی كوردستان-
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان به “بوختاننامه” وه‌سفده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، رایگه‌یاند، “به‌شێكی به‌لاغه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی فرمێسكی تیمساحی بۆ ئاینده‌ی هه‌رێم هه‌ڵده‌رێژێ و له بیری ده‌باته‌وه كه ئه‌وه پارتییه هه‌میشه ئاماده بوه و ئاماده‌یه هه‌مو هه‌رێم و ئه‌زمونه‌كه‌مان بكاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و ئیماره‌تێكی به‌ر ته‌سك بۆ مانه‌وه‌یان تا شتێك نه‌مێنێت به ناوی هه‌رێم و حكومه‌ت و ئیداره‌ی كوردستانییه‌وه”.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی زۆر به په‌له‌پروزێ كه‌وتۆته شێواندنی زه‌قی راستییه‌كان و تێكه‌ڵكردنی كاغه‌زه‌كان
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی له‌په‌یامێكدا و له‌ژێر ناونیشانی “رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی بوختاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی” رایگه‌یاندوه، “مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له رونكردنه‌وه‌یه‌كی چه‌واشه‌كارانه‌دا وه‌ڵامی لێدوانه ڕاست و ڕه‌واكانی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی داوه‌ته‌وه‌و زۆر به په‌له‌پروزێ كه‌وتۆته شێواندنی زه‌قی راستییه‌كان و تێكه‌ڵكردنی كاغه‌زه‌كان به جۆرێ نه‌ك هه‌ر هاوڵاتیانی كوردستان، به‌ڵكو خودی پارتییه‌كانیش، بڕوای پێناكه‌ن، له رونكردنه‌وه‌كه‌دا گوایه باس له په‌راوێزخستنی حزبیی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا یه‌كێتیی به‌وه ده‌ناسرێته‌وه هه‌میشه سه‌ركرده و تێكۆشه‌ر و خه‌باتگێره‌كانی پێشڕه‌و و سه‌رمه‌شقن له سه‌نگه‌ری به‌رگری له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كێتیه‌كه‌یاندا”.
خه‌ڵكی كوردستان زۆر له‌وه وشیارترن باوه‌ڕ به بوختانی وا بكه‌ن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “رونكردنه‌وه‌كه تۆمه‌تی دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌خاته ئه‌ستۆی یه‌كێتیی، خه‌ڵكی كوردستان زۆر له‌وه وشیارترن باوه‌ڕ به بوختانی وا بكه‌ن، ڕاستێكه‌ی ئه‌وه‌یه كه پارتی ده‌یویست به‌و یاسا كۆنه‌ی هه‌ڵبژاردن و تۆماره پر خه‌وشه‌ی ده‌نگده‌ران، به‌بێ هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كی گونجاو، بچینه ناو پرۆسه‌یه‌كی شێواوی هه‌ڵبژاردنه‌وه، كه ته‌نها و ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی و ته‌زویره ئاشكرا و چه‌ندباره بوه‌كانیدایه”.
ئاخر هه‌ڵبژاردن له بنچینه‌دا بۆ گۆڕانكاری سیاسیی و دیموكراسی ڕاسته‌قینه ده‌كرێت
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شڵێت، “ئاخر هه‌ڵبژاردن له بنچینه‌دا بۆ گۆڕانكاری سیاسیی و دیموكراسی ڕاسته‌قینه ده‌كرێت، كه ئه‌و ئامانجانه به‌دینه‌هێنێت، ئه‌وا وه‌ك ته‌سدیقكرنی به‌رنامه ته‌زویره‌كه‌یانه كه ئێستا بۆته فه‌رهه‌نگێك نه‌ك له دژی فره‌حزبی كوردستان، به‌ڵكو له دژی خودی كۆنگره‌ی پارتی و ئه‌ندامه‌كانیشی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه.
به‌شێكی به‌لاغه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی فرمێسكی تیمساحی بۆ ئاینده‌ی هه‌رێم هه‌ڵده‌رێژێ
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “به‌شێكی به‌لاغه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی فرمێسكی تیمساحی بۆ ئاینده‌ی هه‌رێم هه‌ڵده‌رێژێ و له بیری ده‌باته‌وه كه ئه‌وه پارتییه هه‌میشه ئاماده بوه و ئاماده‌یه هه‌مو هه‌رێم و ئه‌زمونه‌كه‌مان بكاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و ئیماره‌تێكی به‌ر ته‌سك بۆ مانه‌وه‌یان تا شتێك نه‌مێنێ به ناوی هه‌رێم و حكومه‌ت و ئیداره‌ی كوردستانییه‌وه، پیلان و كه‌ینوبه‌ینه ئیقلیمییه‌كانیان شاهیدی ئه‌وه‌ن و له هه‌ر ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسیش‌دا ویستی هه‌ڕه‌شه ئامێزی ماڵجیایی هه‌میشه به‌شێك بوه له په‌یامی ئاشكرا و نهێنییان”.
ئه‌م ڕاستییه ئاشكرایانه به ده‌له‌سه‌ی گوایه كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی داناپۆشرێت
هه‌ر له‌و رونكردنه‌وه‌یه‌دا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی باس له‌وه‌ده‌كات، “ئه‌م ڕاستییه ئاشكرایانه به ده‌له‌سه‌ی گوایه كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی داناپۆشرێت، چونكه ناوخۆی پارتی و گرژی نێوان باڵه‌كانی وا زه‌قه‌كه كه ئێستا بۆته مه‌ترسی سه‌رباری ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی پارتی بۆ كوردستانی دروستكردوه”.
رونكردنه‌وه‌ی بوختانئامێزی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی باس له ترسی دۆرانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات كه پارتی ده‌مێكه به‌های دیموكراسی له هه‌ڵبژاردنه‌كان دۆڕاندوه
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، “رونكردنه‌وه‌ی بوختانئامێزی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی باس له ترسی دۆرانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات كه پارتی ده‌مێكه به‌های دیموكراسی له هه‌ڵبژاردنه‌كان دۆڕاندوه و ئه‌وه ته‌نها ته‌زویر و چاوسوركردنه‌وه‌یه ئه‌وانی له گۆڕه‌پانی زۆرینه‌ی ساخته‌ی حوكمڕانیدا هێشتۆته‌وه.هه‌روه‌ها ئه‌وه پارتییه دو چه‌مكی (مونافه‌سه و دوژمنایه‌تی) تێكه‌ڵ كردوه، چونكه هه‌ر حزب و لایه‌نێك نه‌چێته ژێر ركێفی وه‌همی حزبی قائیده‌وه و مل بۆ خۆسه‌پاندنه‌كه‌یان نه‌دات به‌دوژمنیان زانیوه و به داتاشینی سینارێوی ده‌ستكردی موخابه‌راتی و ته‌شهیری میدیایی ته‌خوینی ده‌كه‌ن”.
ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان خراپه ئه‌ی بۆچی دوای سه‌ردانه‌كانی وه‌فدی یه‌كێتیی، ته‌نگه‌تاو بون و گوایه (وه‌فدی حكومیان) پێكهێنا و له ده‌رگای لایه‌نه‌كانیان دا
هه‌ر به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، “مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به لوتبه‌رزییه‌وه ده‌ڵێ: (ئێمه له‌وه گه‌وره‌ترین بچینه لای كه‌سی دیكه و گله‌یی بكه‌ین) ئه‌مه‌ش هه‌مان فه‌رهه‌نگی عینادی و حیساب نه‌كردنه كه راوێژ و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌ی نێوان هێزه‌كانی كوردستانیشی پێ عه‌یبه‌یه، پێچه‌وانه‌ی یه‌كێتی كه بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك بڕوای به ته‌گبیر و راوێژ هه‌بوه‌و خۆی به دور گرتوه له تاكڕه‌وی و خۆسه‌پێنی. راوێژی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌زمونی كوردستان بۆ سوڵح و شه‌فاعه‌ت نه‌بوه له‌گه‌ڵ پارتیدا، به‌ڵكو بۆ خستنه‌روی نیگه‌رانییه‌كانی هه‌موان بوه له ئه‌دای خراپی حوكمڕانی و تاكڕه‌وی پارتی تا هه‌مولایه‌ك له هه‌ر هه‌ڵوێستێكی یه‌كێتیی ئاگاداربن، ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان خراپه ئه‌ی بۆچی دوای سه‌ردانه‌كانی وه‌فدی یه‌كێتیی، ته‌نگه‌تاو بون و گوایه (وه‌فدی حكومیان) پێكهێنا و له ده‌رگای لایه‌نه‌كانیان دا؟.
ئه‌گه‌ر باسی تۆماری تیرۆر بكه‌ین ئه‌وا په‌رێزی مێژویی پارتی قه‌ت پاك نابێته‌وه و تاوانه‌كان له ژماردن نایه‌ن
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “بوختاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باس له كه‌یسی تیرۆركردنی شه‌هید (هاوكار جاف) ده‌كات، گوایه پێشوه‌خته ئاگاداری كرده‌وه‌كه بون ئه‌ی بۆچی هه‌وڵتان نه‌دا رێی لێ بگرن و فرمێسك و خوێنێك بۆ گه‌له‌كه‌مان بگێرنه‌وه؟ یان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ره‌نگه هه‌ر خۆتان و كه‌سانی راكردو له یاسا كه داڵده‌تان داون، به‌رپرسن له‌و روداوه؟!، خۆ ئه‌گه‌ر باسی تۆماری تیرۆر بكه‌ین ئه‌وا په‌رێزی مێژویی پارتی قه‌ت پاك نابێته‌وه و تاوانه‌كان له ژماردن نایه‌ن، كه تازه‌ترینییان شه‌هید كردنی كارمه‌ندێكی ئاسایش بو له چه‌مچه‌ماڵ و لێدان و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كه‌سانی تر له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدا، ئه‌دی بۆچی ئه‌و دۆسێیانه دیزه به‌ده‌رخۆنه كران و تاوانباره‌كانتان لای خۆتان گلداوه‌ته‌وه و موعه‌زز موكه‌ره‌من له پایته‌خت ده‌ژین.
قه‌رار بو لیژنه‌ی هاوبه‌شی لێكۆڵینه‌وه له هه‌ر كه‌یسێكی گوماناوی بكه‌ن نه‌ك هه‌ر خۆیان ئیستفراد به دادگا و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راشیگه‌یاندوه، “رونكردنه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ده‌ڵێت دوای داواكردنی چه‌ند كه‌سێك له لایه‌ن دادگاوه گوایه هێرشی یه‌كێتی بۆ سه‌ر پارتی ده‌ستپێكردوه له‌كاتێكدا قه‌رار بو لیژنه‌ی هاوبه‌شی لێكۆڵینه‌وه له هه‌ر كه‌یسێكی گوماناوی بكه‌ن نه‌ك هه‌ر خۆیان ئیستفراد به دادگا و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و سیناریۆ دا بتاشن و مۆری دادگای لێبده‌ن.
ناكرێت تا سه‌ر بێده‌نگ بین له سیاسه‌تی جیاكاری و ئابڵوقه‌ی دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ئه‌م دیو دێگه‌ڵه
له‌كۆتایی رونكردنه‌وه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، “دوا قسه‌مان ده‌ڵێین، له پێناو په‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، ئه‌وه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بوه كه هه‌میشه نه‌رمی نواندوه‌و له‌زۆر مافی خۆمان خۆشبوین، به‌ڵام ناكرێت تا سه‌ر بێده‌نگ بین له سیاسه‌تی جیاكاری و ئابڵوقه‌ی دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ئه‌م دیو دێگه‌ڵه (بگره ته‌واوی دۆخی دژواری كوردستان) كه تا ئێستا سنورێكی دروستكراوی هه‌ڵبه‌ستنی رق و كینه‌ی ناختانه,
هیوامان وایه سه‌رئه‌نجام تای ده‌مارگیری ، بوغز‌و كینه ، واهیمه‌ی (حزبی قائید) و ته‌خوینی بیروڕای جیاواز به‌رتان بدات
ئه‌وه‌شی وتوه، “هیوامان وایه سه‌رئه‌نجام تای ده‌مارگیری ، بوغز‌و كینه ، واهیمه‌ی (حزبی قائید) و ته‌خوینی بیروڕای جیاواز به‌رتان بدات و له كۆنگره‌ی سبه‌ینێتاندا سیاسه‌تێكی نوێی كوردانه و ده‌ربه‌ستی سیاسی بگرنه به‌ر و بڕیاری نیشتمانی ئه‌وتۆ بده‌ن كه زه‌ره‌ری تا ئێستا زۆر و زه‌به‌نه‌تان، له نیوه‌ی بگێرێته‌وه”.
