شكۆی كوردستان-
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ته‌رمی قوربانییانی له‌مزگه‌وتی چوێسهوه به‌ره‌و گۆڕستان به‌ڕێكران.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شكۆی كوردستان، 15 ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری خێرا ته‌رمه‌كانیان به‌ڕێكردووه، 15 گۆڕیش ئاماده‌كراوه، به‌ڵام پێده‌چێت یه‌كێك له‌ته‌رمه‌كان كه وه‌ستا بووه له‌و ماڵه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تێدا روویداوه و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و پێده‌چێت ته‌رمه‌كه‌ی بهڕێبكرێتهوه بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.




