نێودەوڵەتی

سه‌رۆكی ئۆكرانیا داواده‌كات به‌پاره‌ی رووسیا قه‌ره‌بووی ئۆكرانییه‌كان بكرێته‌وه‌

شكۆی كوردستان-

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، بانگهێشتی وڵاتانی هاوپەیمان دەکات کە ڕێککەوتنێکی فرەلایەن واژۆ بکەن و میکانیزمێک دروست بکەن کە لە ڕێگەیەوە هەر کەسێک بەهۆی هێرشەکانی روسیا زیانی بەرکەوتوە قەرەبوبکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوا دەکات هەمو پارە، موڵک و ماڵی روسیا دەستیبەسەردا بگیرێت و لە سندوقێکی هاوبەشدا دابنرێت، ئەو پارەیەش بۆ قەرەبوکردنەوەی هاوڵاتیان سودی لێوەربگیرێت.

 هەر کەسێک کە بەدەست کارەکانی ڕوسیا توشی زیان بوە، قەرەبو بکرێتەوە

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێمە بانگهێشتی وڵاتانی هاوپەیمان دەکەین کە ڕێککەوتنێکی فرەلایەن واژۆ بکەن و میکانیزمێک دروست بکەن کە لە ڕێگەیەوە هەر کەسێک کە بەدەست کارەکانی ڕوسیا توشی زیان بوە، بتوانێت قەرەبوی هەمو زیانەکانی وەربگرێت.”

 پارە، موڵک و ماڵی روسیا لەژێر دەسەڵاتی وڵاتانی هاوپەیماندا دەبێت

ئەوەشی خستەڕو، “بەپێی رێککەوتنێکی لەو جۆرە، پارە، موڵک و ماڵی روسیا لەژێر دەسەڵاتی وڵاتانی هاوپەیماندا دەبێت دەستیبەسەردا دەگیرێت و ئاراستەی سندوقێکی تایبەت دەکرێت کە هەمو قوربانیانی دەستدرێژییەکانی روسیا دەتوانن قەرەبوی گونجاوی لێ وەربگرن.”

ئەو هەنگاوە دادپەروەرانە دەبێت

سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، “ئەو هەنگاوە دادپەروەرانە دەبێت و ڕوسیا هەست بە قورسایی ڕاستەقینەی هەمو موشەکێک، هەمو بۆمبێک و ئەو پرۆسە داگیرکارییە دەکات کە بەسەر ئێمەیدا سەپاندوە.”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close