نێودەوڵەتیکوردستانی

هه‌سه‌ده‌ و هاوپه‌یمانان له‌ سوریا راهێنانی سه‌ربازی ئه‌نجامده‌ده‌ن

شكۆی كوردستان-

بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە زۆرێک لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاهێنانی هاوبەشیان ئەنجامدا.

ڕۆژی شەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕاهێنانێکی هاوبەشی لەگەڵ “هەسەدە” ئەنجامدا، کە لە بنکەی خۆی لە ڕومەیلانەوە بەرەو گوند و شارۆچکەکانی دێریک و فڕۆکەخانەی “روبریا” کە نزیکە لە سنووری تورکیا دەگرێتەوە.

یەکەم دەوریە ڕۆژی هەینی، لە ناوچەکانی تیل کۆچەر و گوندەکانی تیل حەمیس و ڕێگای سیاسی بۆ یەروبییە/تەل کۆچەر لەسەر سنووری سوریا و عێراق دەستی پێکرد.

شیانی باسە پێشتر هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی شانەکانی “داعش” بەهۆی هێرشەکانی تورکیا ڕاگەیاندبوو.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close