شكۆی كوردستان-
دوای مانه‌وه‌ی بۆ زیاتر له دو هه‌فته له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه عەمید عەبدوڵا محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەكانی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن گیانیلەدەستدا.
عەمید عەبدوڵا محەمەد گیانی له‌ده‌ستدا
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، عەمید عەبدوڵا محەمەد به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ماوه‌ی زیاتر له دو هه‌فته‌یه له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش گیانی له‌ده‌ستدا.
خەم و پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی بەڕێزو ئازیزمان عەمید عەبدوڵا محەمەد دەردەبڕین
له‌لای خۆیه‌وه، د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی لهپهیامێكدا رایگه‌یاندوه، “بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، خەم و پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی بەڕێزو ئازیزمان عەمید عەبدوڵا محەمەد دەردەبڕین، داواخوازین خوای گەورە ئارامیی بە هەمو لایەکمان ببەخشێت و جێگای بەهەشت بێت”.
ئێواره‌ی رۆژی 14ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2022 له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیان و له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری سلێمانی، عه‌مید عەبدوڵا جێگرى محه‌مه‌د بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن، چه‌ند فیشه‌كێكی نا به‌خۆیه‌وه و به‌وهۆیه‌وه به‌سه‌ختی برینداربو.
تاوه‌كو ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه نه‌زانراوه، به‌وته‌ی كه‌سه نزیكه‌كانیشی روداوه‌كه خۆكوژی بوه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش له لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان له‌سه‌ر ئه‌و روداوه.
