نێودەوڵەتی

دوای چەند کاتژمێرێک لەبینینی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەپەلە خۆی گەیاندە تاران

شکۆی کوردستان-

نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانى عێراق 6ى تشرینى دووەمى 2023 لە راگەیێندراوێکدا گوتی، محەممەد شیاع سوودانى بەیانیى ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە تارانى پایتەختى ئێران.

میدیاى فەرمیى عێراق بڵاویکردەوە، سەردانەکەى سوودانى بۆ تاران رۆژێک دەخایەنێت و تێیدا گفتوگۆ لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمارى ئێران و بەرپرسانى باڵاى دیکەى ئەو وڵاتە دەکات، گفتوگۆکانیش لەبارەى ئەو گۆڕانکارییانەىە لە ناوچەکەدا هەن، وەکو شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی غەززە و دۆخی ئەو ناوچەیەی فەلەستین.

سەردانەکەى سوودانى بۆ تاران لە چوارچێوەى گەشتێکى هەرێمایەتیدا بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانى ناوچەکە دێت.

میدیاى فەرمیى عێراق لە زارى هیشام روکابی، راوێژکارى سەرۆکوەزیرانى عێراقەوە بڵاویکردەوە، “گەشتەکەى سوودانى لە ناوچەکە لە چوارچێوەى هەوڵەکانى عێراقدایە بۆ راگرتنى ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین.”

دەستپێکردنى ئەو گەشتەى سوودانى دواى رۆژێک بوو لە سەردانى ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بۆ بەغدا.

ئەمە دووەمجارە سوودانى سەردانى ئێران دەکات لەدواى دەستبەکاربوونى وەکو سەرۆکوەزیرانی عێراق لە 28ى تشرینى یەکەمى 2022.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close