شكۆی كوردستان-
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌ریه‌كه له نزار ئامێدی له پشكی یه‌كێتی و به‌نگین رێكانی له پشكی پارتی وه‌ك وه‌زیری نوێی كابینه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی متمانه‌یان پێبه‌خشرا.
به‌پێی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا نزار ئامێدی، كاندیدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا وەك وەزیری ژینگەی عێراق متمانەی پێبەخشرا، هاوكان به‌نگین رێكانی، وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق له پشكی پارتی متمانه‌ی پێبه‌خشرا.
یەکێتی ئیستحقاقی خۆیەتی دو وەزارەتی لە کابینەکەی سودانی بەربکەوێت
سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به میدیای فه‌رمی یه‌كێتی راگه‌یاندوه، “یەکێتی ئیستحقاقی خۆیەتی دو وەزارەتی لە کابینەکەی سودانی بەربکەوێت، بێگومان لەو چوار وەزارەتەی کەبەر کورد دەکەوێت”.
پێشتر ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی باسی له‌وه‌كردبو، “چوار وەزارەت بەر كورد دەكەوێت و لەناو كوردیشدا وەكو یەكێتیی پێمانوایە دو وەزارەت شایستەی یەكێتییه، بۆ داواكردنی مافەكانی خۆشمان رومان لە پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، خۆ ئەم حكومەتە حكومەتی پارتی نییە، داوای وەزارەتی لێبكەین، ئەم حكومەتە بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانییە”.
