کوردستانی

هاوڵاتییەك لەقەزای بەردەڕەش بەدەستڕێژی گوللـە كوژرا

شكۆی كوردستان-

سەرلەئێوارە دوێنێ، لە قەزای بەردەڕەش لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی دەستڕێژی گوللـە لە پیاوێک کرا و کوژرا. دوای رووداوەکەش تەقەکەرەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

لەوبارەیەوە، موقەدەم هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، “کاژێر 07:00ـی ئێوارەی رۆژی شەممە لە گەڕەکی خێلەکی قەزای بەردەڕەش دەستڕێژی گوللـە لە پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ بە ناوی “س. ن. س.” کرا و کوژرا”.

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوە دا، “رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە کە حەوت ساڵ پێش ئێستا روویداوە”.

دوای رووداوەکە تەقەکەرەکە هەڵاتووە. بنکەی پۆلیسی بەردەڕەش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دۆسیەکە کردووەتەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close