شكۆی كوردستان-
هێزه ئه‌منییه‌كانی شه‌نگال هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ی شاریان ده‌ستپێكرد.
به‌گوێره زانیارییه‌كانی شكۆی كوردستان، هه‌ریه‌ك له‌هێزه‌كانی ئاسایشی ئێزیدخان، سوپای عێراقی و پۆلیسی ناوخۆیی شاره‌كه به‌شدارییان له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كردووه.
شكۆی كوردستان ئه‌وه‌شی زانیوه. به‌شێك له‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش به‌شدارییان له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كردوه و پێكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ پاكردنه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و خۆڵ و خاشاكه‌ی كه ماوه‌یه‌ك بوو هاوشارییانی بێزاركردبوو.
دوای ده‌رپه‌ڕاندنی داعش له‌و ناوچه‌یه، شه‌نگال به‌هاوبه‌شی هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هاولاتیانی ئه‌و شاره سكاڵایان له‌دژی كه‌می خزمه‌تگوزاری و به‌تایبه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك هه‌بوو.

