کوردستانی

سلێمانی: گه‌نجێك كوژرا و پۆلیس دوو برای ده‌ستگیرده‌كات

شكۆی كوردستان-

دوای ئەوەی 3ی ئەم مانگە تەرمی گەنجێک لەسەر ڕێگای‌ سلێمانی‌ – قەرەداغ بە “خنکێنراوی” دۆزرایەوە، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر ئەو روداوە سێ برای کوژراوەکە تۆمەتبار کراون و لەم کاتەدا دو برای دەستگیرکراون و لە هەوڵی دەستگیرکردنی کەسی سێیەمیشدان کە پلەدارێکی سەربازییە.

دەركەوت كەسەكە خنكێنراوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستەڕو، رۆژی‌ 2023/1/3 تەرمی‌ هاوڵاتییەك لەڕێگای‌ سلێمانی‌ – قەرەداغ دۆزرایەوە كە دوای‌ ڕەوانەكردنی‌ بۆ پزیشكی‌ دادوەریی دەركەوت كەسەكە خنكێنراوە، هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی‌ بۆ دۆزینەوەو ئەنجامدەرانی‌ تاوانەكە دەستپێكرد، پێشتریش لە رۆژی 23-12-2022 هاوسەری‌ كوژراوەكە هەواڵی دیارنەمانی هاوسەرەكەی گەیاندبوە بنكەی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا و سكاڵای‌ یاسایی لەسەر سێ برای‌ هاوسەرەكەی‌ تۆماركردبو.

توانرا دو برای كوژراوەكە دەستگیربكرێن

ئەوەش هاتوە، دادوەر بەپێی ماددەی 406 لەیاسا سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباران دەركرد، هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانرا دو برای كوژراوەكە دەستگیربكرێن و لەئێستاشدا لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، هەروەها هێزەكانی‌ پۆلیس لەهەوڵدان بۆ دەستگیركردنی‌ براكەی‌ دیكەیان كە پلەدارێكی سەربازییەو لەهەولێر نیشتەجێیە، جێی ئاماژەیە لەساڵی‌ 1995دا باوكیان بەناوی (ل، ح) لەگوندی‌ كانی خاكی‌ سەر بەناحیەی‌ سەنگاو كوژراوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەڵێت، ڕۆژی‌ 2014/6/14ـیش لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی تەرمی دو برای‌ دیكەی‌ به‌كوژراوی‌ دۆزرانه‌وه‌، هه‌ر ئه‌و كات  لەبنكەی پۆلیسی عەربەت دۆسیەی‌ لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایه‌وەو ڕێكاریی یاسایی گیرایەبەر.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close