شكۆی كوردستان-
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم رایگه‌یاند، “هه‌وڵه‌كانمان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی تۆكمه به‌رده‌وامن، پشتیوانی و هاریكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش پرۆسه‌كه خێراتر ده‌كات و گرنگی خۆی هه‌یه”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازیكرد له سڤین موسلەر، جێگری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا
له دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییه سیاسی، ئابوری و ئه‌منییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا و جه‌خت له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی نیشتمانی و یه‌كجاره‌كی كرایه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان به‌گرنگ زانرا.
هه‌وڵه‌كانمان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی تۆكمه به‌رده‌وامن
پرسی پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان ته‌وه‌رێكیتری دیداره‌كه بو و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وتی، “هه‌وڵه‌كانمان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی تۆكمه به‌رده‌وامن، پشتیوانی و هاریكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش پرۆسه‌كه خێراتر ده‌كات و گرنگی خۆی هه‌یه”.
لە بەرامبەردا جێگری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم سەرەڕای دوپاتکردنەوەی پشتگیری و هاوکاریی وڵاتەکەی بۆ هەرێم، ستایشی هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی كرد كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری هەیە لە پرۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی بە ئاڕاستەی سەقامگیری و ئاشتەوایی لە وڵات‌دا.
