نێودەوڵەتی

كاردانەوە جیهانییەكان لەبارەی هەڵبژاردنی بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا

شكۆی كوردستان-

هەریەک لە سەرۆکی فڕەنسا، راوێژکاری ئەڵمانیا، سكرتێری رێكخراوی ناتۆ، یەكێتی ئەوروپا، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەرسی سەرۆكایەتییەكەی عێراق و سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد.

راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد

ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا لەتویتێکی پیرۆزبایدا رایگەیاند، چاوەڕێی هاوکاری و کاری پێکەوەیی باش لەئایندەدا دەکەم.

لای خۆشییەوە، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاراستەی هەریەک لە جۆ بایدن و کامالا هاریسی جێگری کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنیان وەک سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا.

چاوەڕێی کاری پێکەوەیی و سەرخستنی بابەتە لەپێشینەکانی نێوان هەردولا دەکەم

جۆنسن وتیشی، ئەمریکا یەکێکە لەگرنگترین هاوپەیمانەکانمان، چاوەڕێی کاری پێکەوەیی و سەرخستنی بابەتە لەپێشینەکانی نێوان هەردولا دەکەم.

سەرۆکی فڕەنسا لەتویتێکدا رایگەیاند، ئەمریکا سەرۆکی خۆی هەڵبژارد، پیرۆزبایی لە بایدن و کامالا دەکەم

 هاوکات، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا لەتویتێکدا رایگەیاند، ئەمریکا سەرۆکی خۆی هەڵبژارد، پیرۆزبایی لە بایدن و کامالا دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێکەوە کاری زۆرمان لەپێشە بیکەین بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵەنگارییەکانی ئێستا.

بەگوێرەی راگەیەنراوی دامەزراوەی ئەدیسۆن، دوای بردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی پێنسلڤانیا و نیڤادا و مسۆگەرکردنی 290 کورسی، جۆ بایدن وەک براوەی هەڵبژاردنەکە دیاریکراو دەبێتە 46 هەمین سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.

هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا دوای یەکلایکردنەوەی دەنگەکان، دەچێتە دەستەی نوێنەرە هەڵبژێردراوەکان کە پێویستی بە 270 کورسی هەیە.

هەرچەندە، لەمێژودا چەند جارێک رویداوە کە بەشێک نوێنەرانی هەڵبژێردراو دەنگ بەکاندیدی سەرۆکایەتی خۆیان نادەن، بۆنمونە لەهەڵبژاردنی 2016 پێنج کاندیدی دیموکراتەکان دەنگیان بەهیلاری کلنتن نەدا، بەڵام جیاوازی کورسییەکانی ئەم هەڵبژاردنە لەنێوان بایدن و ترەمپ هێندە زۆرە ئەو مەترسییەی بۆ دیموکراتەکان تێپەڕاندوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close