نێودەوڵەتی

دواین گۆڕانكارییه‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا و جوڵه‌كانی ئه‌مریكا و رووسیا

شكۆی كوردستان-

رۆژانی دوشەممە و سێشەممە دو روداوی دراماتیک رویاندا، کە سەرنجی جیهانی بۆ شەڕی ئۆکرانیا راکێشا، ئەوانیش سەردانە لەناکاوەکەی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کیێڤ و وتارەکەی ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا بو، کە کە تیایدا هەڵپەساردنی بەشداری وڵاتەکەی لە دوایین پەیماننامه‌ی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا راگەیاند.

بەڵام لە ماوەی ئەم دو رۆژەدا روسیا دور لە میدیاکان تاقیکردنەوەی موشەکی نێوان کیشوەری “شەیتان 2″ی ئەنجامدا، کە توانای هەڵگرتنی چەندین سەری ئەتۆمی هەیە، ئه‌وه‌ش بەپێی تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی.

روسیا موشەکی “شەیتان 2″ی تاقیکردوه‌تەوە

تۆڕەکە لە زاری دو سەرچاوەوه‌ رایگەیاندوە، روسیا موشەکی “شەیتان 2″ی تاقیکردوه‌تەوە و مۆسکۆ چەند کاتژمێرێک پێشتر واشنتنی لەو تاقیکردنەوە ئاگادارکردوەتەوە کە بەنیازی ئەنجامدانی بوە.

ئەمریکا پێیوایە تاقیکردنەوەی موشەکی روسیا شکستی هێناوه‌

بەرپرسانی ئەمریکا پێیان وایە تاقیکردنەوەی موشەکی روسیا شکستی هێناوه‌.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، پێشتر ئەم موشەکە بە سەرکەوتویی تاقیکرایەوە،باسیان له‌وه‌كردوه‌، کە پوتن ئاماژە بە تاقیکردنەوە نوێیەکە دەکات ئەگەر سەرکەوتو بێت، ئەوەش ڕوینەدا.

پوتن پابەندبونی خۆی سەبارەت بە داماڵینی چەکی ئەتۆمی رادەگرێت

لە میانی وتارەکەیدا کە بۆ ماوەی کاتژمێرێک و 45 خولەک بەردەوام بو، پوتن باسی ئەو ئەزمونەی نەکرد و تەنیا ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی بەشداریکردنی خۆی لە پەیماننامەی “دەستپێکردنی نوێ”ی روسیا و ئەمریکا سەبارەت بە داماڵینی چەکی ئەتۆمی رادەگرێت.

کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە ئاماژەیە بۆ بونی پەیوەندی نێوان واشنتن و مۆسکۆ

تۆڕە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئاگادارکردنەوەی ئەمریکا لەلایەن روسیاوە ئاماژەیە بۆ بونی پەیوەندی نێوان واشنتن و مۆسکۆ لە رێگەی کەناڵە جیاوازەکانەوە.

“شەیتان 2” چییە؟

موشەکی سارمات درێژترین موشەکی ICBM یە لە روسیا، توانای لێدانی ئامانجەکانی هەیە لە دوری زیاتر لە 11 هەزار کیلۆمەتر، واتا دەتوانێت بە ئاسانی ئەوروپا و ئەمریکا بپێکێت. شارەزایانی رۆژئاوا دەڵێن، ئەم موشەکە دەتوانێت 10 سەری ئەتۆمی هەڵبگرێت، هەروەها دەتوانێت تەواوی وڵاتانی وەک بریتانیا و فڕەنسا لەناوببات. پێشتر ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا ستایشی ئەو موشەکەی کرد و بە “بێ هاوتا و بێ وەستان” ناوی برد.

“شەیتان 2” جێگرەوەی موشەکی بالیستیکی سەردەمی سۆڤیەته‌

ئامانجی “شەیتان 2” جێگرەوەی موشەکی بالیستیکی سەردەمی سۆڤیەته‌ کە بەساڵاچو بون و بەردی بناغەی جبەخانەی ئەتۆمی داهاتوی روسیا پێکدەهێنێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close