شكۆی كوردستان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی باندێكی شەش كەسییان دەستگیركرد، كە تۆمەتبارن بە بەكارهێنان‌و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەرو دزیكردن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌كاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادوه‌ر بۆ ده‌ستگیركردنی دو تۆمه‌تبار كه تاوانی دزیكردنیان ئه‌نجامدابو، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی چاودێری تۆمه‌تباریان كرد‌و ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تباره‌كان لەگەڵ چەند تۆمەتبارێكی تردا باندێكی دزیكردن‌و بەكارهێنەرو بازرگانیكردنی مادەی هۆشبەرن، بۆیە هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێتشنی تاوان بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل توانرا سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكەن‌و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەرو دو چەك لەجۆری دەمانچە.
سەرجەم تۆمەتباره‌كان كە ژمارەیان شەش تۆمەتبارە ده‌ستگیركراون
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباره‌كان كە ژمارەیان شەش تۆمەتبارە بەناوەكانی، (ه،س،ر) لەدایكبوی 2000، (أ،ر،ح) لەدایكبوی 1993، (ر،س،ر) لەدایكبوی 1991، (چ،غ،ع) لەدایكبوی 2000، (چ،أ،ك) لەدایكبوی 1998، (ح،ع، م) لەدایكبوی 2001 ده‌ستگیركراون.
چەندین تاوانی دزیكردنیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامداوه
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون‌و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا كه چەندین تاوانی دزیكردنیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامداوه و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
