شكۆی كوردستان-
سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، هه‌ندێك كه‌س هه‌یه كادیره له حزبێكی سیاسی ده‌یه‌وێت به‌ناوی پێكهاته‌كانه‌وه كورسییه‌كی هه‌رزانی ده‌ستبكه‌وێت و ده‌یه‌وێت ته‌فسیری خراپ بكات، ده‌شڵێت، “به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵده‌ده‌ین له كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوی مه‌كته‌ب سیاسیی پارتی و یه‌كێتیدا پێداچونه‌وه‌یه‌ك به‌و رێككه‌وتنامه سیاسییهكانهدا بكه‌ین كه كردومانه و ئه‌گه‌ر پێویست بكات رێككه‌وتنامه‌ی نوێ ئاماده ده‌كه‌ین”.
سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، “پارتی و یه‌كێتی له په‌یوه‌ندیدان و هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئاساییبكرێته‌وه و له راستیدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایین، چونكه پارتی و یه‌كێتی دو رێكخراوی جیاوازن و له سیسته‌مێكی فیدراڵی فره حزبیدا كارده‌كه‌ن و بۆچونی جیاواز هه‌ر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا، ده‌بونه یه‌ك حزب، له ئێستا هه‌یه، له رابردوش هه‌بوه و له داهاتوشدا ده‌بێت”.
هه‌وڵده‌ده‌ین له كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوی مه‌كته‌ب سیاسی‌دا پێداچونه‌وه‌یه‌ك به‌و رێككه‌وتنامه سیاسییهكانهدا بكه‌ین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ده‌مانه‌وێت به به‌رنامه‌ی خۆمان زۆرترین ده‌نگده‌ر رابكێشین، پارتیش به‌هه‌مان شێوه، ره‌نگه كێشه‌كه له‌سه‌ر ئه‌مه بێت، ره‌نگه به‌رژوه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتیش رۆڵی سه‌ره‌كی ببینێت، به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵده‌ده‌ین له كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوی مه‌كته‌ب سیاسی‌دا پێداچونه‌وه‌یه‌ك به‌و رێككه‌وتنامه سیاسییهكانهدا بكه‌ین كه كردومانه و ئه‌گه‌ر پێویست بكات رێككه‌وتنامه‌ی نوێ ئاماده ده‌كه‌ین”.
هه‌ندێك كه‌س هه‌یه كادیره له حزبێكی سیاسی ده‌یه‌وێت به‌ناوی پێكهاته‌كانه‌وه كورسییه‌كی هه‌رزانی ده‌ستبكه‌وێت
په‌یوه‌ست به پرسی پێكهاته‌كان، سه‌عدی پیره وتی، “هه‌ندێك كه‌س هه‌یه كادیره له حزبێكی سیاسی ده‌یه‌وێت به‌ناوی پێكهاته‌كانه‌وه كورسییه‌كی هه‌رزانی ده‌ستبكه‌وێت و ده‌یه‌وێت ته‌فسیری خراپ بكات، ئێمه ناڵێین با كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵام پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحی پێویسته نوێنه‌ری توركمان و مه‌سیحی بن، نه نوێنه‌ری پارتی بێت نه نوێنه‌ری یه‌كێتی بێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی كێشه‌یان هه‌یه ئه‌وان په‌یوه‌ندیان به‌و بابه‌ته‌وه نه‌بێت، چۆن كاتی شه‌ڕی ناوخۆ بێلایه‌ن بون با كاتی ئاشتیش بێلان بن”.
