شكۆی كوردستان-
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌لام عه‌بدوڵا هاوسه‌رۆكی گشتی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، “بێ هیچ هۆكارێكی یاسایی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ڕانیه‌وه ده‌ستگیركرا.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “سه‌لام عه‌بدوڵا له‌لایه‌ن ئاسایشی ڕانیه‌وه ده‌ستگیركرا، پێویسته هه‌رچی زوه ئازاد بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستمان ده‌بێت”.
ده‌ستگیركردنی سه‌لام عه‌بدوڵا هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نیه
راشیگه‌یاندوه، “ده‌ستگیركردنی سه‌لام عه‌بدوڵا له‌لایه‌ن ئاسایشی شارۆچكه‌ی ڕانیه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نیه”.
ئه‌ندامی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی دامه‌زراندی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان بوه
لاخۆشییه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ڤگه‌ری ئازادی هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ شكۆی كوردستان پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند ناوبراو به‌بێ هیچ هۆكارێك ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام له‌په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ ئاسایشی سلێمانی بۆ ئازادكردنی.
سه‌لام عه‌بدوڵا عومه‌ر له ساڵی 1981 گوندی سوره‌دێی سه‌ربه ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له دایكبوه و له‌ئێستادا خوێندكاری ماسته‌ره له بواری مێژو، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی دامه‌زراندی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان بوه له‌ساڵی 2014.
پێشتر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری ئازادی بوه و له ڕۆژی 17ی (ته‌موز/7)ی ساڵی ڕابردو له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی سێهه‌مین كۆنگره‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان وه‌ك هاوسه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا.
تاوەكو ئێستا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیدارەی راپەڕین هیچ راگەیەندراو و رونكردنەوەیەكی لەبارەی دەستگیركردنی سەلام عەبدوڵا نەخستۆتەڕو، خەندان هەوڵیدا پەیوەندی بە بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئاسایشی راپەڕینەوە بكات، بەڵام پەیوەندیەكان بەردەست نەبون.
