شكۆی كوردستان-
ده‌زگای هه‌واڵگری فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان دوای به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد، له‌شاری كه‌ركوك دو چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركردوه كه هه‌ردوكیان ناسنامه‌ی ساخته‌یان دروستكردبو تا نه‌ناسرێنه‌وه.
ده‌زگای هه‌واڵگری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “له‌ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی هه‌واڵگریه‌وه و به‌پشت به‌ستن به‌زانیاری ورد و پشكنینی مه‌یدانی بۆ شانه گومانلێكراوه‌كان، مه‌فره‌زه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی توانیان دو تۆمه‌تباری چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئۆپراسیۆنه‌كه به وردی و خێراییه‌كی زۆر ئه‌نجامدراوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ئۆپراسیۆنه‌كه به وردی و خێراییه‌كی زۆر ئه‌نجامدراوه و له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و دو تۆمه‌تباره په‌یوه‌ندییان به شانه تیرۆریستییه‌كانه‌وه هه‌یه و وه‌ك چه‌كدار له ڕێكخراوه‌كه‌دا مامه‌ڵه‌یان كردوه، له‌هه‌مانكاتیشدا ناسنامه‌یان ساخته كردوه تا نه‌ناسرێنه‌وه”.
به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه راگیراون
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له‌ئێستادا به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه راگیراون و ڕێوشوێنی یاسایی پێویستیان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.
