کوردستانی

له‌سلێمانی هه‌موو جۆره‌ چالاكییه‌كی جێنده‌ر ڕاگیرا

شكۆی كوردستان-

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی له‌باره‌ی “جێنده‌ر” بڕیارێكی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، هەموو چالاکییەکی تایبەت له‌وباره‌یه‌وه‌، لە سنوری سلێمانی قەدەغەیه‌.

به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتوه‌ و واژۆی به‌رزان شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ره‌ و ئاڕاسته‌ی پارێزگاری سلێمانی كراوه‌، تیایدا هاتوه‌، ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان بكرێته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامنه‌دان و رێگه‌نه‌دان به‌هیچ جۆره‌ چالاكیكی پرسی “جێنده‌ر” له‌ناو بینای فه‌رمانگه‌كان كه‌ ده‌بێته‌هۆی تێكدان شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ و مه‌ترسی بۆ سه‌ر گه‌نجان و نه‌وه‌كان.

ماوه‌یه‌كه‌ پرسی “جێنده‌ر” له‌ هه‌رێمی كوردستان مشتومڕی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ 

ماوه‌یه‌كه‌ پرسی “جێنده‌ر” له‌ هه‌رێمی كوردستان مشتومڕی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ و داوای قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و بواره‌ ده‌كرێت.
 
د. محەمەد تەها، مامۆستای بەشی دەرونزانی  له‌باره‌ی پێناسه‌ی “جێنده‌ر” ده‌ڵێت، “جێندەر بابەتێکی زانستییە و بریتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ كاتێك مرۆڤ وه‌كو بونه‌وه‌رێكی بایه‌لۆجی له‌دایكده‌بێت و جۆره‌ سێكسییه‌كه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی بژارده‌ی خۆیه‌تی”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close