نێودەوڵەتیکوردستانی

ئەمریکا زانیاری نوێ لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشکرادەکات

شکۆی کوردستان-

وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاشکرایکرد، سێ هاووڵاتیی ئەمریکی لەگەڵ ئەو کاروانەدا بوون کە کراوەتە ئامانج.

جۆی بوچینۆ، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “سێ ئەمریکی لەگەڵ ئەو کاروانە بوونە کە لە سلێمانی کرانە ئامانجی هێرشەکە، بەڵام هیچ کەسێک بریندار نەبووە”.

ئێوارەی هەینی دووکەڵی ئاگر لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوکرایەوە، سەرەتا بەرپرسانی فڕۆکەخانە و ئاسایش رایانگەیاند، “هیچ رووینەداوە و ئاگرێکی ئاسایی بووە”. دواتر بڵاوکرایەوە کە هێرشی درۆنی بووە.

ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سلێمانی بووە و دوو درۆنی تورکی لێدانی هوشدارییان ئاراستەی لای هەلیکۆپتەرەکەی کردووە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close