نێودەوڵەتیکوردستانی

هه‌په‌گه: دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستیش، هێشتا هێرشه‌كانی توركیا به‌رده‌وامه‌

شكۆی كوردستان-

هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاند، سەرباری ئەوەی هێزەكانمان لە دۆخی بەرگرییدان، بەڵام هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بەردەوامە، ئاماژەی بەوەش كرد، بەشێك لە ناوچەكانی بەرخۆدان بە بۆمبی قەدەغەكراو بۆردومان كراون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماری چالاكییەكانی دوێنێی گەریلا و هەروەها هێرشەكانی سوپای داگیركەری توركی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ” سەرباری ئەوەی هێزەكانمان لە دۆخی بەرگرییدان، بەڵام هێرشەكانی سوپای داگیركەرى تورک بەردەوامە، ئەو هەرێمانەی، كە هێزەكانی ئێمەی تێدایە دوو جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و ٥٤ جاریش بە تانك، كاتیۆشا و چەكی قورس بۆردومان كراون.

هەپەگە زانیاریی لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركیا بەم جۆرە بڵاوكردووەتەوە:

هێرشەكانی داگیركەران بێ وچان بەردەوامن:

لە هەرێمی زاپ

لە ١٧ی شوبات، كاتژمێر ١٢:٠٠ و ١٢:٣٠، كاتێك كە لە نزیك گوندی سیدای سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی داگیركەران هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزەكانمان، هێزەكانیشمان بە چەكی قورس خۆیان پاراست و بەرگرییان لە خۆیان كرد.

لە ١٧ی شوبات، كاتژمێر ١٠:٣٠، سەنگەرەكانی بەرخودانمان لە هەرێمی چەمچۆی سەربە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی بۆردومان كران، هێزەكانمان بۆ ئەوەی خۆیان لە بۆردومانەكە بپارێزن، بە نیشانشكێن لە داگیركەرانیاندا و داگیركەرێكیان سزادا.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی:

لە ١٧ی شوباتدا، سەنگەرەكانی بەرخودانی ئێمە لە هەرێمی چەمچۆی سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی لە نزیك گوندی سیدا دوو جار بە بۆمبی قەدەغەكراو بۆردومان كران.

هێرشەكانی سوپای داگیركەری توركی:

لە ١٧ی شوباتدا، سەنگەرەكانی بەرخودانمان لە نزیك هەرێمی چەمچۆ و گوندی سیدای سەر بە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی، ٥٤ جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بۆردومان كران.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close