نێودەوڵەتی

ئه‌مریكا هۆشداریی ده‌داته‌ چین

شكۆی كوردستان-

ئێلی ڕاتنەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ئاسایش لە زەریای هێمن و هندی ڕایگەیاند، ئەمریکا پێی وایە سوپای چین تادێت تواناکانی خۆی بەرز دەکاتەوە، بەڵام خۆی لە شەڕ و روبەڕوبونەوەی سەربازی دەپارێزێت.

ئێلی ڕاتنەر نوێنەری پنتاگۆن لە گفتوگۆیەکدا لە سیمپۆزیۆمێکدا کە لەلایەن پەیمانگای هادسۆنەوە ڕێکخرابو، رایگەیاند، “ئێمە دەبینین سوپای ڕزگاریخوازی گەل، تواناکانی بەرزتر دەبێتەوە، زیاتر ئامادەیە مەترسی دروستبکات، زیاتر ئامادەیە ئامرازەکانی هێزی سەربازی بەکاربهێنێت بە شێوەیەک کە لە سەردەمەکانی پێشودا ڕوینەداوە”.

بە شێوەیەکی جددی بە ڕێگرییەکانی ئەم دواییەی فڕۆکە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا لەلایەن چینەوە دەرکەوتوە

وتیشی، “بە شێوەیەکی جددی بە ڕێگرییەکانی ئەم دواییەی فڕۆکە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا لەلایەن چینەوە دەرکەوتوە، من لەسەر ئەم بابەتە قسەم کردوە، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریش باسی کردوە کە ئەمە سەرچاوەی نیگەرانییەکی گەورەی ئەمریکایە”.

پێموانییە هێزەکانی چین بیانەوێت شەڕ بکەن

ئێلی ڕاتنەر ئەگەری هێرش و پێکدادانی چەکداری لەنێوان سوپای چین و هێزەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوای رەتکردەوە باسی لەوەشکرد، “پێموانییە هێزەکانی چین بیانەوێت شەڕ بکەن، لەوانەیە هەوڵی ترساندنی کەسانی تر بدەن، بەڵام ناچنە بەریەککەوتنەوە”.

دەشڵێت، “پێمانوایە چینیەکان هێندە زیرەکن کە نەچنە شەڕ و پێکدادانی سەربازیەوە لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close