نێودەوڵەتی

ڕووسیا ژماره‌ی دیله‌كانی ئۆكرانیای ئاشكراكرد

شكۆی كوردستان-

روسیا رایگەیاند زیاتر لە 500 دیلی ئۆکرانیان لایە و ئاشکراشیدەکات ئامادەن بە سەربازە روسیە بەدیلگیراوەکان ئاڵوگۆڕیان پێ بکەن.

روسیا لیستێکی بە وردەکارییەوە رەوانەی رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی کردوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری تاتیانا مۆسکالکۆڤا، کۆمسیاری مافەکانی مرۆفی روسیاوە بڵاویکردوەتەوە، روسیا لیستێکی بە وردەکارییەوە رەوانەی رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی کردوە و زانیاری لەبارەی 500 دیلی ئۆکرانی لای وڵاتەکەی خستوەتە رو.

رونیشیکردوەتەوە، وڵاتەکەمان ئامادەیی تێدایە ئەو دیلانە بەو سەربازە روسانە بگۆڕێتەوە، کەلەلایەن هێزەکانی سوپای ئۆکرانیاوە زیندانیکراون لەماوەی چوار هەفتەی رابردوی شەڕی نێوان هەردولادا.

هەر دیلێک نوسراوێکی بە دەستی خۆی نوسیوە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە لە ژیاندا ماوە

ئاشکراشیکردوە، هەر دیلێک نوسراوێکی بە دەستی خۆی نوسیوە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە لە ژیاندا ماوە و رەوانەی خاچی سوری نێوودەوڵەتی کراوە.

562  دیلی روسیایان لەلایە

ئەمە لەکاتێکدایە لە 19ی ئەم مانگە ئیرینا فیریشۆک، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا رایگەیاند، 562  دیلی روسیایان لەلایە، جگە لە تەرمی ژمارەیەکی دیکە لە سەربازانی روسیا.

لە 24ی مانگی رابردوەوە هێرشە سەربازییەکی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا دەستیپێکردوە، تائێستا روسیا هیچ ئامارێکی فەرمی کوژراوانی وڵاتەکەی رانەگەیەندراوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close