نێودەوڵەتیکوردستانی

دادگای ده‌ستوریی توركیا بڕیارێكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ده‌په‌ ده‌ركرد

شكۆی كوردستان-

دادگای دەستوری تورکیا سکاڵایەکی داواکاری گشتی وڵاتەکەی رەتکردەوە بۆ راگرتنی هەمو هاوکارییە داراییەکانی دەوڵەت بۆ پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە بەگوێرەی یاسای پارتەکان وەریدەگرێت، ئەو داواکارییەش بەشێک بو لە دۆسیەی داخستنی ئەو پارتە کوردییە.

بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بلۆککردنی هەژماری بانکی هەدەپە هەڵبوەشێنێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای دەستوری تورکیا بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بلۆککردنی هەژماری بانکی هەدەپە هەڵبوەشێنێتەوە، کە لەرێگەیەوە هاوکاری لەلایەن دەوڵەتەوە پێشکەش دەکرێت.

داواکاری گشتی داوای راگرتنی هاوکارییەکانی دەوڵەت بۆ هەدەپە دەکات

کۆتایی ساڵی رابردو داواکاری گشتی تورکیا بە پاساوی بونی پەیوەندی لەنێوان پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، سکاڵایەکی ئاڕاستەی دادگای دەستوری کرد بۆ راگرتنی هەمو هاوکارییەکی دەوڵەت بۆ سێیەمین گەورەترین پارتی تورکیا، بەڵام ئەمڕۆ دادگای دەستوری سکاڵاکەی رەتکردەوە.

هەدەپە لەئێستادا سێیەمین گەورەترین پارتی تورکیایە

بەگوێرەی یاسای پارتەکانی تورکیا، هەر پارتێک بتوانێت رێژەی یاسایی 10% بۆ چونە ناو پەرلەمان تێپەڕێنێت، لە گەنجینەی دەوڵەتەوە ساڵانە هاوکاری دارایی پێشکەش دەکرێت بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی، هەدەپە لەئێستادا سێیەمین گەورەترین پارتی تورکیایە و لەدواین هەڵبژاردندا توانیویەتی 11.7%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت،

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close