شکۆی کوردستان

دژە تیرۆری پارتی: ئەو كۆپتەرەی لە دهۆك كەوتە خوارەوە چەند چەكدارێكی لایەنێكی كوردی تێدا بووە

شکۆی کوردستان-

دژە تیرۆری پارتی ڕایگەیاند، ئەو كۆپتەرەی لە دهۆك كەوتە خوارەوە چەند چەكدارێكی لایەنێكی كوردی تێدا بوون

سایتی فەرمی دژەتیرۆری كوردستان(پارتی) بڵاویكردۆتەوە
لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری Eurocopter AS350 بووە و چەند سەرنشینێک لەوانەی گیانیان لە دەست داوە چەکدارانی پەکەکە بوون،

پێگەی دژەتیرۆر ئاماژەی بەوە كردووە شەوی 15ی ئاداری 2023، کاتژمێر: 20:40، هێلیکۆپتەرێک لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لە دەست دا.

لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان و حکومەتی تورکیاوە کردووە لەبارەی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەوە، بەڵام لە وەڵامدا ڕایانگەیاندووە کە هێلیکۆپتەرەکە هی ئەوان نییە.

بەپێی رونكردنەوەی دژە تیرۆر،هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەدواداچوون لەو بارەوە کرد و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوەیان ئاشکرا کرد، کە هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری Eurocopter AS350 بووە و چەند سەرنشینێک لەوانەی گیانیان لە دەست داوە چەکدارانی پەکەکە بوون، بەدواداچوونیش لەو بارەوە بەردەوامیی دەبێت تا زانیاریی تەواو لەسەر هێلیکۆپتەرەکە کۆ بکەنەوە کە سەر بە چ لایەنێک بووە.