نێودەوڵەتی

ئەمریکا : ئێران لەپێنج وڵات تیرۆردەکات

شکۆی کوردستان-

ئەمریکا ئاشکرای دەکات دوای کشانەوەی لە ئەفغانسان، کۆماری ئیسلامی چەک و کەرەستەی سەربازیی رادەستی تاڵیبان کردوە و لە عێراقیش هێرشە ناڕاستەوخۆکانی دژی ئەمریکا زۆر کردوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی تایبەت بە تیرۆر لە ساڵی 2021 بڵاو دەکاتەوە و ئاماژە بە رۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات لە هێرشەکانی عێراق و هاندانی چەکدار و میلیشیاکان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

لەو راپۆرتەدا هاتوە: دوای ئەوەی جۆ بایدن بوە بە سەرۆکی ئەمریکا، جموجۆڵە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی زیادی کردوە و تەنانەت لە روی داراییەوە پشتیوانیی لە جوڵە تیرۆریستییەکانی ناو ئەفەریقا، ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریکای باکور و باشور کردوە .

ئاماژە بەوەکراوە و لەو ساڵەدا سوپای پاسدارانی ئێران پشتیوانیی لە هەشت گروپی تیرۆریستیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوە کە سەرجەمیان لە لیستی تیرۆری ئەمریکادا بون و هاوکات پشتیوانیی دارایی لە گروپە تیرۆریستییەکانی پێنج کیشوەری جیهان کردوە.

بە پێی زانیارییەکانی واشنتۆن ؛هێز و میلیشیاکانی عێراق بە هاندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی 2021 زیاتر لە 100 هێرشیان بە بۆمب کردوەتە سەر هێزە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لەو وڵاتەکە و هاوکات هەر ئەو هێزانە 40 هێرشی ناڕاستەوخۆیان دژی ویلایەتە یەکگرتوەکان لە عێراق ئەنجام داوە.

هەر لەو راپۆرتەدا ئاماژە بە زیادبونی رۆڵی سوپای پاسدارن لە سوریا و عێراق کراوە و ئەوەش خراوەتە رو کە کۆماری ئیسلامی بە پشتیوانیی دارایی و مەشقی سەربازیی زیاترین رۆڵی لە هاندانی گروپە چەکدارییە تیرۆریستییەکان دژی ئەمریکا هەبوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردوەتەوە لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانسان، کۆماری ئیسلامی چەک و کەرەستەی سەربازیی رادەستی رێکخراوی تاڵیبان کردوە و لە روی داراییەوە پشتیوانیی لەو رێکخراوە کردوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close