ڕۆژنامەکوردستانی

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی بەشێك لە فەرمانبەران رونكردنەوە دەدات

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەریەك لە بەڕێوبەرایەتییەكانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان روونكردنەوە دەدات.

لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: “هەریەك لە مانگەكانی10- 11-12 ساڵی رابردوو لەگەڵ مانگی یەكی 2021 هیچ بڕە پارەیەك لە لایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە بۆ هەرێم نەنێردراوە تاوەكو مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان و رەگەزنامەی هەرێم دابەش بكرێت، بەدەر لەوانەش مانگی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ لێبڕین، مووچەمان بۆ بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم دابینكردووە. ئێستا بەهۆی نەناردنی مووچەی ئەو بەڕێوبەراتیانە لایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامانجی دادپەروەری بۆ هەمووان بە هەمان میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە، مووچەیان بەسەردا دابەش بكرێت”.

وەزارەتی دارایی لە چەند خاڵێكدا دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە دەخاتەڕوو:..

1- كۆی گشتی تەمویلی (پارەداركردنی) پێویست بۆ مووچەی یەك مانگی فەرمانبەرانی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان نزیكەی شەش ملیار و 250 ملیۆن دینار دەبێت.

2- لە كۆی ئەم بڕە پارەیە مانگانە حكومەتی ناوەند نزیكەی ملیارێك و 862 ملیۆن دینارى بۆ (4700) مووچەخۆری رەگەزنامەی هەرێمی ناردووە.

3- ئەو پارەیەش نزیكەی 25%ی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەكات. واتە بە تەمویلی چوار مانگی بەغدا بۆ ئەم مووچەخۆرانە تەنیا دەتوانرێت مووچەی یەك مانگی پێ دابین بكرێت.

4- سەرەڕای ئەمەش هەریەك لە مانگەكانی10- 11-12 ساڵی رابردوو لەگەڵ مانگی یەكی 2021 هیچ بڕە پارەیەك لە لایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە بۆ هەرێم نەنێردراوە تاوەكو مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان و رەگەزنامەی هەرێم دابەش بكرێت.

5- بەدەر لەوانەش مانگی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ لێبڕین، مووچەمان بۆ بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامەی هەرێم دابینكردووە.

6- لە ئێستادا بەهۆی نەناردنی مووچەی ئەو بەڕێوبەراتیانە لایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئامانجی دادپەروەری بۆ هەمووان بە هەمان میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە، مووچەیان بەسەردا دابەش بكرێت.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close