شکۆی کوردستان-
ڕەیان عبدالرحیم مەلا طاهر، کچە ئەندازیارێکی کوردە و دیزاینی مۆنیۆمێنتێکی نوێی بۆ هەڵەبجە ئامادەکردووە، ڕاپرسی بۆ دیزاینەکە کردووە و بەشێوەیەکی گشتی پەسەندکراوە.
ڕەیان دەڵێت، هەڵەبجە شارێکی بچوک بەڵام گەورە لە مێژوو و فەرهەنگ و ژان
شارێک ناسنامەی نەتەوەیە.
ڕاپرسییەکە
دوای ئەنجامدانی ڕاپرسیەک لە سۆشیاڵ میدیا و وەرگرتنی ڕای گشتی،لەسەر ئەو مۆنۆنێنتەی کە ئێستا هەیەو لە ساڵانی ڕابردوودا باشترین خزمەتی بەو شارە کردووە ..
ڕای زۆرینە لە ڕاپرسیەکە پێی وایە ، کە مۆنۆمێنتی ئێستای هەڵەبجە خاوەن کەمترین خزمەتگوزارییە و پێویستە مۆنۆمینتەکە بکرێتە مۆنۆمێنتێکی نێودەوڵەتی و فراوانتر بکرێت ، بۆ ئەوەش پێویستی بە دیزاینی نوێ و زیادکردنی فەنکشن و خزمەتگوزاری زیاتر هەبوو .
بۆ ئەو مەبەستە و وەک هەوڵێکی متەوازعانە ئەم بیرۆکە و دیزاینە لە (٢٠٢٣/٣/١٦) پێشکەش بە شارەکەم شاری شەهیدان دەکەم بەوهیوایەی خزمەتێک بکات و بتوانرێت سودێکی لێوەربگیرێت
کورتەیەک لەسەر بیرۆکەی دیزاینەکە
بەکورتی لە دیزاینەکەدا چوار بیرۆکەی سەرەکی و چەندین بیرۆکەی تر لە پێکهاتەکانی پرۆژەکەدا کراوەتە بنەما ، هەروەک لە سەر نەخشەکان دیاریکراون ، مێژووی کۆن و نوێ و داهاتووی هەڵەبجە و سروشتی کارەساتەکە و دەرئەنجامەکانی و چۆنیەتی ڕوانینمان بۆ ئایندەی ئەم شارە لە چوارچێوەیەکی هونەری ئەندازەییدا دیزاین کراوە لە ڕێگەی مۆنۆمێنتەکەوە گوزارشتی لێ دەکرێت …..
تێبینی: دیزاینەکە پڕۆژەی کۆتا ساڵی خوێندنە کە بە سوپاسەوە بە هاوکاری مامۆستا بەڕێزەکانم لە کۆلێژی ئەندازیاری ئامادەکراوە.