شكۆی كوردستان-
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ره‌وتی سه‌در داده‌خات و ده‌ستوه‌ردان له هیچ بابه‌تێكی سیاسی ناكات و “دەستبەرداربونی خۆم لەکاری سیاسی رادەگەیەنم”.
نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە
موقته‌دا سه‌در ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، “دەستبەرداربونی خۆم لەکاری سیاسی رادەگەیەنم، به‌ڵام سەرەڕای ئه‌وه‌ش نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە”.
هه‌ژماری تایبه‌تی ساڵح محه‌مه‌د عێراقی داخرا
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا داوای کردوە دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی دابخرێن، راسته‌وخۆ دوای په‌یامه‌كه‌شی هه‌ژماری تایبه‌تی ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، كه‌سایه‌تی نزیك له موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در كه ناسراوه به “وه‌زیری سه‌در” له‌تویته‌ر داخرا.
ویستم لایەنەکانی شیعە کە زۆرینەن ئاگاداری نەهامەتی خەڵک بن
موقتەدا سەدر دەڵێت، هیچ کاتێک داوای “پیرۆزی، پێگەی زانایی و سەرکردایەتی” نەکردوە و تەنها خواستی ئەوەی هەبوە بنەمای چاکە و رێگری لە خراپە جێبەجێ بکات، هەروەها ویستی ئەوەی هەبوە لایەنەکانی شیعەکان کە زۆرینەن لە وڵات‌دا لەگەلیان نزیکبکاتەوە تاوەکو ئاگاداری نەهامەتی خەڵک بن.
بڕیارمداوە سەرجەم دامەزراوەکانی رەوتی سەدر دابخرێن
ئەوەشی خستوەتەڕو، دەستبەرداربونی یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعە (ئەلحائیری) لە پێگەکەی کە ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، باوەڕی وایە بە خواستی خۆی نەبوە، بۆیە ئەویش بڕیاریداوە دەستبەرداری سیاسەت بێت و جگە “لە مەزارگەی پیرۆز، مۆزەخانەی پیرۆز و ناوەندی کلتوری بنەماڵەی سەدر، سەرجەم دامەزراوەکانی دیکەی رەوتی سەدر دادەخەم”.