شکۆی کوردستان-
لهوهڵامێكدا بۆ بافڵ تاڵهبانى، موراد قهرهیلان ڕایدهگهیهنێت، “نابێت ئێمە بەهۆی هیچ کەسێکەوە خۆمان سنوردار بکەین، نابێت بڵێین، ئەگەر فڵان کەس نەیەت کارەکە نابێت، نەخێر ئێمە وەک هێزو کەسانی کوردستانی لەسەر هێڵو بنەمای نیشتمانپەروەریو وڵاتپارێزی لەبەرامبەر جینۆسایدو داگیرکاریو پاکتاوکاریدا دەوەستینەوە، بەدڵنیاییەوە پێویستە یەکێتیی نەتەوەیی پێکبهێنین”.
لهبهرامبهر پهیامێكى بافڵ تاڵهبانى سهرۆكى یهكێـى بۆ پێكهێنانى یهكێتى نهتهوهیی، موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگهیاند، “ئێمە ئەم بانگەوازە بەواتا دەزانینو بەڕاستیش لەمکاتەدا گرنگترین پێویستی، یەکێتیی نەتەوەیی گەلی کوردستانە”.
دهشڵێت:”ئێمە وەک بزوتنەوە، لەلای خۆمانەوە هەوڵ بۆ ئەوە دەدەین، لەسەر ئەم بنەمایە داوادەکەم نەورۆزی 2023 بکەینە سەرەتای یەکێتیی نەتەوەیی، پێویستە یەکێتیی نەتەوەیی پێکبهێنن، ئەگەر هەندێک ناتوانن شان بدەنەبەر ئەوە با شانی نەدەنە بەر”.
جهختیشدهكاتهوه، “نابێت ئێمە بەهۆی هیچ کەسێکەوە خۆمان سنوردار بکەین، نابێت بڵێین، ئەگەر فڵان کەس نەیەت کارەکە نابێت، نەخێر ئێمە وەک هێزو کەسانی کوردستانی لەسەر هێڵو بنەمای نیشتمانپەروەریو وڵاتپارێزی لەبەرامبەر جینۆسایدو داگیرکاریو پاکتاوکاریدا دەوەستینەوە، بەدڵنیاییەوە پێویستە یەکێتیی نەتەوەیی پێکبهێنین”.