شکۆی کوردستان-
ئەمڕۆ هەینی، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ڕۆژی پێنجشەممە “فڕۆكه‌یەکی بێفرۆكه‌وانی دروستکراوی ئێرانی” هێرشی کردە سه‌ر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا له نزیک حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان و به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی كوژراو و پێنج سه‌رباز و به‌ڵێنده‌رێكی دیكه‌ی ئه‌مریكی بریندار بوون.
لەو بارەوە لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگەیاند: “لەسەر فەرمانی سەرۆک جۆ بایدن، دەسەڵاتم بە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دا، ئەمشەو هێرشێکی ورد لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی ئەو بنکانە ئەنجام بدەن کە لە لایەن ئەو گرووپانەوە بەکارهاتوون کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانن.”
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و پێگەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران لە دەشتاییەکانی ئەلبوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی دێرازوور و پێگەیەکی دیکەی میلیشیاکان لە دەوروبەری شاری مەیادین و کۆگایەکی تەقەمەنی لە دێرازوور لە سووریا کراونەتە ئامانج و تا ئێستا 8 چەکداری سەر بەو گرووپە میلیشیایانە کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.