نێودەوڵەتی

ئێران داوا لە فەرەنسا دەکات گوێ لە خۆپیشاندەران بگرێت و توندوتیژییان بەرامبەر نەکات

شکۆی کوردستان-

ئێران ڕۆژی هەینی داوای لە فەڕەنسا کرد کە گوێ لە خۆپیشاندەران بگرێت و خۆی لە توندوتیژی بەدوور بگرێت دوای ئەوەی زیاتر لە 450 کەس دەستگیرکران و لانیکەم هەمان ژمارە پۆلیس برینداربوون لە خۆپیشاندانەکانی دژی چاکسازییەکانی خانەنشینی.

خۆپیشاندەران ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا بەگژیەکدا چوون لە ڕاپەڕینێکی سێ مانگە لە دژی بڕیارەکەی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن بۆ زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسیویەتی: فەرەنسا دەبێ لەگەڵ گەلەکەی قسە بکات و گوێ لە دەنگی ئەوان بگرێت.

ناوبراو وتیشی: ئێمە پشتیوانی لە وێرانکاری و ئاژاوەگێڕی ناکەین، بەڵام ئێمە پێداگری دەکەین کە لەبری ئەوەی ئاژاوە لە وڵاتانی دیکە دروست بکەن، گوێ لە دەنگی گەلەکەتان بگرن و دوور بکەونەوە لە توندوتیژی بەرامبەریان.

قسەکانی کەنعانی ئاماژەیە بە ڕەخنەکان لە ئێران کە یەکێکیان فەڕەنسابوو لە وەڵامدانەوەی ناڕەزایەتییەکانی ئێران کە بە هۆی کوژرانی ژینا ئەمینی دوای دەستبەسەرکردنی بە تۆمەتی پێشێلکردنی ڕێسای توندی جل و بەرگی کۆماری ئیسلامی بۆ ژنان دەستیپێکردبوو.

سەدان کەس کوژران، لەنێویاندا دەیان کارمەندی ئەمنی و هەزاران کەسیش دەستگیرکراون لە پەیوەندی لەگەڵ ئەوەی کە بەرپرسانی ئێران بە “ئاژاوە” وەسفیان کردووە کە لەلایەن ئیسرائیل و ڕۆژئاوا وروژێنراون.

ئەمەریکا، بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا چەندین خولی سزایان بەسەر ئێراندا سەپاندووە بەهۆی وەڵامدانەوەی ئێران بۆ بزووتنەوەی ناڕەزایەتی کە زۆربەیان ژنان سەرکردایەتی دەکەن.

کەنعانی دەڵێت: “ئەوانەی با دەچێنن، گێژەڵوکەیان دەست ئەکەوێت”، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو جۆرە “توندوتیژییە بە پێچەوانەی دانیشتنە لەسەر کورسی و وانەکانی ڕەوشت و ئامۆژگارئ بە کەسانی دیکە بڵێیت”.

ڕۆژی هەینی، جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند، ڕۆژێک پێشتر لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا 457 کەس دەستگیرکراون و 441 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

دەرمانین بانگەوازی خۆپیشاندەرانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی چاکسازی خانەنشینی ڕەتکردەوە.

گوتیشی: “پێموانییە بەهۆی توندوتیژییەوە ئەم یاسایە بکشێنینەوە”. “ئەگەر وایە، ئەوە مانای ئەوەیە دەوڵەت نییە. پێویستە مشتومڕێکی دیموکراسی و کۆمەڵایەتی قبوڵ بکەین، بەڵام مشتومڕێکی توندوتیژانە نەبێت.”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close