شکۆی کوردستان-
وەک پابەندییەک بە جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی نادی پاریس، تورکیا بە کردارەکی هەناردەی نەوتی هەرێمی لە ڕۆژی هەینیەوە ڕاگرتووە و ئەمڕۆ هیچ بارێکی نەوتی هەرێم بەندەری جەیهانەوە هەناردە نەکراوە و ئەمەش بەپێی بەڵگەنامەیەکی کۆمپانیای بۆتاشی تورکی کە بە فەرمی فەرمانگەی کەشتیوانی عێراقی ئاگەدار کردۆتەوە:
ڕۆژنامەی بلۆمبێرگی بەریتانی بڵاویکردەوە، عێراق لە دۆسیەی سەرەکی ناوبژیوانی نەوتی کورد لە دژی تورکیا سەرکەوت:
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کەسێکی ئاگادار لەو بابەتە کە دەسەڵاتی ئەوەی نەبووە بە ئاشکرا لێدوان بدات، ڕایگەیاند کە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی بڕیارەکەی لە بەرژەوەندی عێراق دەرکردووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن بلومبێرگ نیوزەوە بینراوە و فەرمانگەی کەشتیوانی عێراقی لە بەندەری جەیهانی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، تورکیا چیتر ڕێگە بە بارکردنی نەوتی خاو نادات بۆ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بەبێ ڕەزامەندی دەسەڵاتی فیدراڵی عێراق.
بەڵگەنامەکە لە زاری بەرپرسێکی کۆمپانیای دەوڵەتی تورکی بۆتاسەوە هاتووە کە فەرمانگەی کەشتیوانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە.
لەو دۆسیەیەدا کە نزیکەی نۆ ساڵە لە دادگای پاریسدا هەڵپەسێردراوە، عێراق بانگەشەی ئەوەی کرد کە تورکیا ڕێککەوتنی ترانزێتی بۆرییەکانی ساڵی 1973ی پێشێلکردووە، بە ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانەوە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا.
ئەو کەسە ئاگادارە لە بڕیارەکە هەروەها ڕایگەیاندووە، لەوەتەی دوایین کەشتی نەوت هەڵگر لە ڕۆژی هەینی بارکرا، تا ئێستا هیچ کەشتییەکی دیکە ڕاپۆرتی گواستنەوەی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانەوە نەداوە. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا وەرگرتنی نەوتی لە ڕێگەی بۆری کوردستانەوە ڕاگرتووە.
ئەو بانگەوازانەی ئاراستەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا کرابوو، دەستبەجێ وەڵام نەدرایەوە. ئارگوس بۆ یەکەمجار درەنگانی ڕۆژی هەینی هەواڵەکەی شکاند و بە ئاماژەدان بە کەسێکی ئاشنا بەو بابەتە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن بلومبێرگەوە کۆکراونەتەوە، لە مانگی یەکدا زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل بە تێرمیناڵی جەیهان تێپەڕیوە، کە دەکاتە 1%ی دابینکردنی جیهانی.
بەغدا ڕۆژانە 75 هەزار بەرمیل بۆ جەیهان دەنێرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕۆژانە نزیکەی 400 هەزار بەرمیل دەنێرێت.
ئەمەی خوارەوەش لینکی ڕاپۆرتەکەی بلومبێرگە: