شکۆی کوردستان-
کەمێک بەرلەئێستا دڵشاد شەعبان وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە سەرۆکی هەرێم فەرمانی هەرێمی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەرکردووە و ڕۆژی 18/11/2023 ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە.
وتیشی پەرلەمانی کوردستان هەنگاوی پێویست بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کۆمسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەنێت بەڕەزامەندی لایەنەکان.