شکۆی کوردستان-
له‌شكر حه‌مید، ئه‌ندازیاری خۆراك، له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاویكردۆته‌وه، كه له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جۆره میوه‌یه‌ك چه‌ندین ساڵه به‌ناوی (مۆز) به‌خه‌ڵك ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا (مۆز) نییه!
ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی خۆراك ده‌ڵێ:”مۆز پێكهاته‌یه‌كی خۆراكی به‌رز و به‌سوودی هه‌یه و تامی شیرینه و درێژی مۆزێك نزیكه‌ی 15سم ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و میوه‌یه‌ی كه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به نرخی مۆز به هاوڵاتییان ده‌فرۆشرێت، مۆز نییه، به‌ڵكو ناوی (پلانتاین)ـه و تامی تفته و درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 30سم ده‌بێت، وه راسته‌وخۆ ناخورێت، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌كوو په‌تاته له رۆندا سوور بكرێته‌وه و ئه‌وجا ده‌خورێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پلانتاین له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به نرخی مۆز ده‌فرۆشرێت، ئه‌مه‌ش ده‌چێته بواری (فێڵكردن)ه‌وه، چونكه له بازاڕه‌كانی جیهاندا، نرخی پلانتاین له مۆز هه‌رزانتره.