شکۆی کوردستان-
كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە ڕایگەیاند، فەرماندە فازیل بۆتان، یەكێك لە پێشەنگانی بزوتنەوەی ئازادی و تێكۆشانی گەریلایی چووە ڕیزی كاروانی شەهیدە نەمرەكانمانەوە.
ئەمڕۆ كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، یەكێك لە فەرماندەكانیان بەناوی فازیل بۆتان شەهید بووە. ئاماژهبهوهكراوه، هاوڕێ فازیل ساڵی ٢٠١٥دا لە كاتی پیرۆزبایكردنی نەورۆزدا لە ڕووداوێكدا بە سەختی بریندار بوو و بۆ چارەسەر گەیندرایە ئەوروپا، بەڵام بە داخەوە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا چووە ڕیزی كاروانی شەهیدە نەمرەكانمانەوە.
