نێودەوڵەتی

سەرۆکی ئۆکرانیا: ئەگەر هێزەکانی ئۆکرانیا لە به‌خموت شکستیانهێنا ناچاردەبین سازش لەگەڵ روسیا بکەین

شکۆی کوردستان-

ڤۆلۆدۆمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا به‌ ئاژانسی ئەسۆشییه‌تد پرێس-ی راگەیاند، ئەگەر هێزەکانی ئۆکرانیا لە به‌خموت شکستیانهێنا، ئەوا كیێڤ دەکەوێتە ژێر فشاری زۆری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، ئەوکاتە ناچاردەبن سازش لەگەڵ روسیا بکەن.

باسی لەوەش کرد ، سەردانی شوێنە سەربازییەکان لە ئاڕاستەی به‌خموت دەکات، پێشبینی دەکات فشارێکی گەورە بکەوێتە سەر کیێڤ لە ئەگەری شکستی بەرامبەر بە هێزەکانی ڕوسیا لە بەخموت، نەک تەنها لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

سه‌رۆكی ئۆكرانیا ، “ئەگەر ئەو شکستە روبدات خەڵکی وڵاتەکەم هەست بە ماندوێتی زۆر دەکات، واملێدەکەن لەگەڵ روسەکان سازش بکەم بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە لەگەڵیان”، بەڵام ده‌ڵێت، هێشتا هەستی بەو فشارە نەکردوە.
هەرشکستێک بەسەر کیێڤدا بێت، دەبێتە هۆی تێکدانی ئیرادەی شەڕکەری هێزەکانی ئۆکرانیاو لاوازیان دەکات.

به‌خموت دەکەوێتە باکوری شاری غۆرلۆفکا، کە ناوەندێکی گرنگی گواستنەوەی لۆجستییە بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە دۆنباس.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close