نێودەوڵەتی

ترەمپ دادگایی دەکرێت…چیرۆکی پێدانی پارە بەئەستێرەیەکی پۆرن و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراونەتەوە

شکۆی کوردستان-
داوا لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کراوە کە لەبەردەم دادگا وتەی خۆی بدات سەبارەت بە پێدانی ڕەشوە بە کۆنە ئەکتەری پۆرنۆ “ستۆرمی دانیلیز” بەرانبەر نەدرکاندنی زانیاری لەسەر پەیوەندی نێوانیان. ستۆرمی گوتوویەتی کە ساڵی ٢٠١٦بڕی ١٣٠ هەزار دۆلاری لە پارێزەرەکەی ترامپ وەرگرتووە بەرانبەر بێدەنگ بوونی لەو پەیوەندییەی هەیبووە لە گەڵ ترامپ. مایکل کۆهین، پارێزەرەکەی ترامپ دەڵێ ئەو پارەی داوییەتی بەو کۆنە ئەکتەرە، پارەی خۆی بووە.
بۆ یەکەمجار سۆرمی دانیلیز کە ناوەکەی ڕاستییەکەی “ستیفانی کلیتۆردە” لە ساڵی ٢٠١١دا باسی لە پەیوەندی نیوان خۆی و ترامپ کردووە. دەڵێ: لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٠٦ ئامادەی یاری گۆڵف بووە و، لە ژوورێکی ئوتێل لە کالیفۆرنیا لە گەڵ ترامپ ماوەتەوە. هەر ئەو کاتە پارێزەرەکەی ترامپ ئەو وتانەی ستۆرمی ڕەت کردووەتەوە.
ئەو پارەی کۆهین داویەتی بە ستۆرمی دانیلیز مانگێک پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بووە لە ساڵی ٢٠١٦دا. ئەوەش بە پێشێلکاری یاسای هەڵبژاردنەکان هەژمار کراوە و، ترامپ تیایدا تۆمەتبارە.
کۆهین لەسەرەتاوە نکولی لەو پارەیە کردووە و، گوتوویەتی کە ترامپ هیچ ڕۆڵیکی نێگەتیڤی لە هەڵبژاردنەکاندا نەبووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨دا دانی بەوەدا ناوە کە ئەو پارەیەی لە ترامپ وەرگرتووە و داویەتی بە ستۆرمی دانیلیز. ترامپ لای خۆیەوە دانی بەوەدا ناوە کە ئەو بڕە پارەیەی داوە بە کۆهین، بەڵام ڕەتی کردووەتەوە کە پەیوەندی لە گەڵ ستۆرمی دانیلیز هەبووبێت.

بەپێی یاساکانی نیویۆرک پێدانی پارەکە بە ئەستێرەیەکی پۆرن ئاساییە و یاساییە، کارە نایاساییەکەی ترەمپ لەوەدابووە پێدانی ئەو پارەیەی وەک چالاکی بازرگانی تۆمارکردووە، کە پێیدەوترێت چەواشەکاری بازرگانی و لەنیۆرک کارێکی نایاساییە. بەوهۆیەوە تۆمەتبارکراوە و بەوەش دەبێتە یەکەم سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە ڕووبەڕووی دادگای تاوانبکرێتەوە.
میدیاکانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن چەندین تۆمەتی چەواشەکاری بازرگانی دیکە و ساختەکاریی ڕووبەڕووی ترەمپ کراوەتەوە و ئەگەر هەیە بەهۆیانەوە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر بکرێت. ئەگەر ترامپ دادگایی بکرێت، ئەوە پێشینەیەکی ترسناک دەبێ بۆ سەرۆکێک کە لەسەر تۆمەتی تاوانکاری دادگایی بکرێت.
وەرگرتنی وتە لە ترامپ زۆرە ملی نییە و، ئەگەر تۆمەتەکان لەسەریشی ساغ بێتەوە زیندان ناکرێت. ترامپ چەندین جار ئەوەی دووبارە کردووەتەوە کە جۆ بایدن ئەو پرسەی بەسیاسی کردووە و، مەبەستی ئەوەیە کە ترامپ جارێکی دیکە خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید نەکات.

پارتی کۆمارییەکان ئەم کارە بە ڕق و کینە ناودەبەن و دیموکراتەکانیش دەڵێن، یاسا سەروەرە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close