هەمەڕەنگکوردستانی

پلانی نوێی بانکی ناوەندی عێراق بۆ کەمکردنەوەی نرخی دۆلار

شکۆی کوردستان-
“جیاوازی نرخی دۆلاری بازاڕ و نرخی فەرمی نامێنێت”

بانكی ناوەندی عێراقیی ئەمڕۆ پێنجشەم رای گەیاند كە جیاوازی نێوان نرخی دۆلار لە بازاڕكان و نرخی فەرمیدا وردە وردە نامێنێت، ئاماژەی بەوەیش كرد هۆكاری دابەزینی ئەم دواییەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكان بۆ زیادكردنی بڕی فرۆشی بانكی ناوەندییە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 30ی ئاداری 2023 عەمار حەمەد خەلەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا رای گەیاند، بانكی ناوەندی چەندین رێكاری گرتە بەر لە پێناو دابەزین و كۆتایی هێنان بە تەنگژەی دۆلار، ئاماژەی بەوەیش كرد كە بانكی ناوەندی لەگەڵ یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی عێراقیی و كۆمەڵێك بازرگان كۆبووەتەوە بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئەو ئالنگارییانەی دێنە پێش جێگیركردنی نرخی دۆلار لە بازاڕەكان، جەختی كردەوە كە بە ئەگەرێكی زۆرەوە پاكێجەكی نوێ دەردەكرێت لە ئایندەیەكی نزیك هەموو ئەو ئالنگارییانەی رووبەرووی بازرگانان دەبێتەوە بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە دۆلار ناهێڵێت.

حەمەد خەلەف هۆكاری دابەزینی نرخی دۆلاری لە دوو رۆژی رابردوودا بۆ زیادبوونی قەبارەی فرۆشی بانكی ناوەندی گەڕاندەوە، ئاماژەی بەوەیش كرد كە بانكەكە لە سنوورداركردنی لە فرۆش رزگار بووە و چەندی بیەوێ دەتوانێ بیخاتە بازاڕاوە لە پێناو دابینكردنی خواست لەسەر دۆلار، ئاماژەشی كرد كە جیاوازی نرخ لە بازاڕەكان لەگەڵ نرخی فەرمی وردە وردە نامێنێت.

جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی روونی كردەوە كە لە ئێستە و لە داهاتوویش عێراق پێویستی بەزیادكردنی بانكەكان نییە، بەڵكو پێویستی بە كاركردنی رۆڵی ئەو بانكانە هەیە، ئاماژەی بەوەیش كرد بانكی ناوەندی رژدە لەسەر جیاكردنەوەی ئەو بانكانەی رۆڵی كارا دەگێڕن لەگەڵ ئەو بانكانەی كە ناكاران.

حەمەد ئاماژەی بەوەیش كرد، بانكەكان تێگەیشتنێكی باشییان هەیە بەرانبەر رێكارەكانی بانكی ناوەندی و بەرێژەیەكی باش پابەندن بە مامەڵەكردن بە نرخی فەرمی.

دوێنێش چوارشەم مەزهەر مەحەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆكی حكوومەتی عێراق رای گەیاند كە لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا قەیرانی دۆلار نامێنێت، هاوكات ئەمڕۆیش ناسر كینانی شارەزای ئابووری عێراقیی رای گەیاند نرخی دۆلار لە بازاڕەكان یەكسان دەبێت لەگەڵ نرخی فەرمی.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close