شكۆی كوردستان-
لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەیەک له گوندى سكنیێ لە ناحیه‌ى گرعزێری سەر بە قه‌زای شنگال تاوه‌كو ئێستا 9 كه‌س گه‌یێندراونەتە نه‌خۆشخانه‌ى گشتیی شنگال، لەوانە پێنج کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئەوانەش بریتین لە شەڕڤانان و خەڵکی سیڤیل، بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتیی شنگال بۆ رووداو.
دکتۆر جەمال حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى کەرتی ته‌ندروستىی شنگال رایگەیاند، “ئەو نەخۆشخانەیەی هێرشی کراوەتە سەر، سەر بە ئێمە و حکومەتی عێراق نییە”.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە نەخۆشخانەی گشتیی شنگال دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، لە ئەنجامی هێرشی تورکیا بۆ سەر ئەو نەخۆشخانەیە تاوەکو ئێستا ئه‌وانه‌ى گه‌یێندراونەته نه‌خوشخانه‌ى شنگال ژمارەیان نۆ کەسە، کە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، چوار كه‌سى دیكه‌ش بریندارن و لە ژێر چارەسەریدان.
سەبارەت ناسنامەی ئەوانەی بریندارن و گیانیان لەدەستداوە، سەرچاوەکە بە رووداوی راگەیاند کە تێکەڵن لە شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) و خەڵکی سڤیل.
دوای 24 كاژێر له هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێكى جۆرى تۆیۆتا له سه‌نته‌رى شنگال، كه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون، کە یەکێکیان فەرماندەیەکی هێزەکانی یەبەشە بوو، كاژێر 15:30 ئەمڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئابی 2021 فڕۆكه‌كانى توركیا نەخۆشخانەیەکیان له گوندى سكنیێ لە ناحیه‌ى گرعزێری قه‌زاى شنگال كرده ئامانج و چوارجار له‌سه‌ر یه‌ك بۆردوومانیان كرد.