نێودەوڵەتیکوردستانی

هەرێم رازی بوو نەوت رادەستی “سۆمۆ” بكات

شکۆی کوردستان-


شکۆی کوردستان زانیویەتی، بە ئامادەبوونی فەرماندەی فەیلەقی “قودس”ی ئێران، حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ رێككەوتنی كرد، قایل بوو بەوەی نەوت رادەستی “سۆمۆ” بكات، لەبەرامبەردا حكومەتی فیدراڵ بەڵێنیداوە پۆستی جێگری سەرۆكی كۆمپانیای “سۆمۆ” بدات بە كورد.
رێككەوتنەكە بەمشێوەیە:
بەگوێرەی زانیارییەکان، حكومەتی هەرێم كوردستان قایل بووە بەوەی نەوتەكەی خۆی رادەستی كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” بكات.
ئەوەش زانراوە، یژنەیەكی هاوبەش لەنێوان حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی فیدراڵ پێكبهێنرێت بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی هەناردەو فرۆشتن‌و داهاتی نەوتی هەرێم.

بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، داهاتی نەوتی هەرێم بخرێتە حساب بانكییەك‌و وەكو ئەوەی هەردوولا لە رەشنوسی بودجەی 2023دا رێككەوتنیان لەسەر كردووە، حكومەتی فیدراڵ چاودێری حساب بانكییەكە بكات.
هاوکات، نوێنەرانی هەرێم گلەییان هەبووە لەوەی كۆمپانیای “سۆمۆ” پشكی كوردی تێدا نییە، نوێنەرانی حكومەتی فیدراڵ قایل بوون بەوەی پۆستی جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای “سۆمۆ” بدرێت بە كورد.
بەپێی ئەو ڕێککەوتنەش، هەناردەی نەوتی هەرێم لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا دەستپێدەكاتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close