شکۆی کوردستان-
پارێزگاری هەڵەبجە بەهۆی لێدوانەکەی دژی بەغدا کە حکومەتی بە کارتۆنی ناوبردبوو لەپۆستەکەی دووردەخرێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاگەیاند: ئەم ئێوارەیە یەکێتی بڕیاری دوورخستەوەی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەی لەپۆستەکەی داوە، بەهۆی ئەو لێدوانەی ئەمڕۆی لە میدیای پارتییەوە دژی بەغدا، کە تیایدا بەغدای بەکارتۆنی وەسف کرد”.
ئەو سەرچاوە وتیشی : یەکێتی پێی وایە لەو کاتە ئەو لێدوانە دژی بەرژەوەندی پارێزگاکەیە بەتایبەت کە ئێستا نوسراوی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراقە.