شكۆی كوردستان-
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندنین، بەڵام بەمەرجی پەیڕەوکردنی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان.
د.دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەدەنگی ئەمریکای راگەیاند، “ئێستا بارودۆخی كۆرۆنا له‌ئاستێكی باشدایه، ئه‌و شه‌پۆله‌ی ڤایرۆ‌سەکە كه له‌پێشتر له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه تاوه‌كو چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ئێستا شه‌پۆله‌كه چه‌ند كاتێك هه‌بو زیادبون و كه‌می زۆری تێداهه‌بو ڕێژه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتی به‌ركه‌وته‌ی ڤایرۆ‌سی كۆرۆنابون، به‌ڵام به‌خۆشحاڵیه‌وه ئێستا ده‌بینیین ڕێژه‌كان له‌ته‌واوی دنیا كه‌مبوەته‌وه و له‌هه‌رێمی كوردستانیش ڕێژه‌كان به‌ره‌و كه‌مین، ئه‌مانه جێگه‌ی شانازین له‌هه‌رێمی كوردستاندا”.
ناتوانن بڵێن هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه به‌مه‌به‌ستی زیادبون یان ته‌شه‌نه‌كردنی یان زۆربونی له‌هه‌رێمی كوردستاندا
ئاماژەی بەوەشکرد، ناتوانن بڵێن هیچ ئه‌گه‌رێك هه‌یه به‌مه‌به‌ستی زیادبون یان ته‌شه‌نه‌كردنی یان زۆربونی له‌هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه تا ئێستا وەک ئەوەی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دەڵێت به‌شێوه‌یه‌كی تەواو شه‌پۆلی یه‌كه‌میش كۆتایی نه‌هاتوه، ”ئێمه له‌به‌رده‌وامی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ین، بۆیه نا‌توانیین بڵێن چ كاتێك شه‌پۆلی دوه‌م ڕوده‌داته‌وه یان زیاد ده‌بێت یان به چ هۆكارێك و به‌چ شێوه‌یه‌ك ڤایرۆ‌سه‌كه خۆی بگۆڕێت وای لێ بێت كه‌شه‌پۆلێكی نوێ رومان لێ بكات، به‌ڵام به‌ڕه‌سمی هیچ شتێكی وا له‌پێشبینی ئێمه‌دا نییه”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێبكاته‌وه، به‌ڵام بتوانرێت ڕێكاری ته‌واو بگیرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌م سود له‌خوێندنه‌كه وه‌ربگرین
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لەبارەی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، باسی لەوەکرد، “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێبكاته‌وه، به‌ڵام بتوانرێت ڕێكاری ته‌واو بگیرێته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌م سود له‌خوێندنه‌كه وه‌ربگرین، هه‌م سودیش له‌ڕێنماییه‌كان وه‌ربگرین بۆئه‌وه‌ی مامۆستا و خوێندكاره‌كانیشمان پارێزراوبن له‌به‌ركه‌وتن به‌ڤایرۆ‌سی كۆرۆنا له‌كه‌مبونه‌وه‌ی ئێستا ده‌گه‌ینه حاڵه‌تێك كه بڵێین لێره به‌دواوه، ئه‌گه‌ر ئێمه به‌و شێوازه و به‌ڕێكاری خۆپارێزییه‌وه پێوێست ده‌بێت پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێبكاته‌وه، به‌مه‌رجێك نه‌بێته هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌م مامۆستا هه‌م خوێندكارانیش”.